خالید شوانی پهرلهمانتارێكی پاری بهدرۆدهخاتهوهو دهڵێت: باسی (ئەحمەدی حاجی ڕەشید)م نهكردووه
هەواڵی /
30/11/2020
319 جار بینراوە
ئهحمهدی حاجی رهشید بۆ پارتی: درۆ بۆتە سیمای هەموتان
خالید شوانی پهرلهمانتارێكی پاری بهدرۆدهخاتهوهو دهڵێت:
باسی (ئەحمەدی حاجی ڕەشید)م نهكردووه
شهن پرێس:
خالید شوانی،وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دانوستان لەگەڵ بەغدا و ئهندامی سهركردایهتی یهكێتی،رەتیدەكاتەوە
لای پەرلەمانتارێكی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، وتبێتی، ئەحمەدی حاجی رەشید، پەرلەمانتاری
كۆمەڵ لە پەرلەمانی عێراق داوای بڕینی بودجەی هەرێمی كوردستانی كردوە.
خالید شوانی،لە رونكردنەوەیەكدا وتویەتی"لە هەندێ
سایتی ئەلکترۆنی و پەیج و ئەکاونتی تۆڕە کۆمەڵایەتێکان هەواڵێک بڵاوبۆتەوە بەناوی
بەڕێزێک بەناوی بەهمەن کاکە عەبدوڵا و لە لێدوانەکەیدا ناوی بەندەی هێناوە و گوایە
من وتبێتم سەید عەمار حەکیم پێی راگەیاندوین کە پەرلمانتارێکی کوردی ریشن وەک
ئاماژەیەک بۆ بەڕێز ئەحمەدی حاجی رەشید داوای بڕینی بودجەی هەرێمی کوردستانی کردبێ."
خالید شوانی وتوشیەتی"بەم رونکردنەوەیە ئەمەوێ بۆ
رای گشتی رونی بکەمەوە کە بەندە هەرگیز لەگەڵ ئەو پەرلمانتارە (بەهمەن کاکە عەبدوڵا)
دانەنیشتوم و قسەی دو بەدوم لەگەڵی نەکردوە و باسی ئەم روداوەم نەکردوە کە ئەو ئەیگێڕێتەوەو
رێز و تەقدیریشم بۆ کاک ئەحمەدی حاجی رەشید
هەیە."
لهلایهكی تریشهوه ئهحمهدی حاجی رهشید دهڵێت،تکایە
پارتی بەکۆیلەکانتان بڵێن بەسە درۆکردن ،چونکە درۆ بۆتە سیمای هەموتان.
دهشڵێت،
دەقی ڕونکردنەوەکەی خالد شوانی
رەوونکردنەوە ........
لە هەندێ سایتی ئەلکترۆنی و پەیج وئەکاونتی تۆڕە کۆمەڵایەتێکان
هەواڵێک بەڵاوبۆتەوە بەناوی بەڕێزێک بەناو بەهمەن کاکە عبدالڵە و لە لێدوانەکەتدا
ناوی بەندەی هێناوە وگوایە من ووتبێتم سەید عەمار الحکیم پێی راگەیاندووین کە پەرلمانتارێکی
کوردی ریشن وەک ئاماژەیەک بۆ بەڕێز ئەحمەدی حاجی رەشید داوای بڕینی بودجەی هەرێمی
کوردستانی کردبیێ ، بەم رونکردنەوەیە ئەمەوێ
بۆ رای گشتی روونی بکەمەوە کە بەندە هەرگیز لەگەڵ ئەو پەرلمانتارە ( بەهمەن کاکە عبدالڵە ) دانەشتووم وقسەی دوو بەدووم
لەگەڵی نەکردوە وباسی ئەم رووداوەم نەکردوە کە ئەو ئەیگێرێتەوە ، و رێز وتەقدیرێشم بۆ کاک ئەحمەدی حاجی رەشید هەیە ، داواکارم هیچ
کەس ولایەنێک ناوی ئێمە بەکار نەهێنێت لەململانێ
حێزبێکان کە مەبەستیان دەسکەوتی حیزبیە ، کە من خۆم بەرژەوندی میلەتەکەم و نیشتمانەکەم ئەخەمە سەرووی بەرژەوەندی حیزبیەوە .
رێزم قبوڵ بفەرموون .
خالد شوانی
دهقی روونكردنهوهكهی ئهحمهدی حاجی رهشید:
تکایە پارتی بەکۆیلەکانتان بڵێن بەسە درۆکردن ،چونکە درۆ
بۆتە سیمای هەموتان
برای بەڕێزم کاک خالد شوانی
رونکردنەوەیەکی داوە سەبارەت بە لێدوانیک کەباسی منی تێدا
هاتوە کە بە عمار حکیمم وتبێت موچەی کوردستان ببڕن .
برای بەرێزم کاک خالد سەبارەت بە من پێویستی بەڕونکردنەوە نەدەکرد چونکە بەڕێزتان کەسێکی بەرێز و
بەئەزمون دڵسۆزێکی ئەم نیشتیمانەن و سەردەمی سەرۆکایەتی بەڕێزتان بۆ لێژنەی یاسایی
پەرلەمانی فیدڕاڵ سەردەمێکی زێڕین بوە و بۆ ئێمەی خولەکانی دواتر بویتەتە جێگەی
شانازی ،
حەیف کە ئێستە دانوستان بۆ ئەو گروپە دەکەیت کە هەموو
کورد ناگۆڕنەوە بە بەرمیلێک نەوت و مێژووی پڕ سەروەریت لەکەدار دەکەن
من لە
ماوەی ۲٠۱۷ تا ئێستا کە دەچینە ۲٠۲۱ دووجار سید عمار الحکیمم بینوە
جاری یەکەم ساڵی ۲٠۱۷ کاتی ریفراندۆمە شومەکەی برادەرانی کونە درۆ بوو هەموو سەرۆک فراکسیۆنەکان شاهیدن کە هیچ بەشداریەکم لەقسەکردن نەکردوە
جاری دووەم لەسەردانێکی فەرمی لەخزمەت جەنابی ئەمیری کۆمەڵ
بوو دیسان هیچ قسەیەکم نەکردوە
ئەو قسەیەش بۆ چەند جارێک لەلایەن کەسێکەوە کراوە کە شەریکە دزی برادەرانە
ئهحمهدی حاجی رهشید