گۆڕان و یەکێتی تەنها کۆڵەگە و پایەی بەهێزکردنی دەسەڵاتی پارتین .. باڵانسی هێز بەرامبەر هەولێر دەگۆڕێت
هەواڵی /
30/11/2020
399 جار بینراوە
شتێک نەماوه بەناوی گۆڕان
گۆڕان و یەکێتی
تەنها کۆڵەگە و پایەی بەهێزکردنی دەسەڵاتی پارتین .. باڵانسی هێز بەرامبەر هەولێر
دەگۆڕێت
پێش ارحل
یەک حەل
حەل چیە ؟
دیدی من وایە شتێک نەمێنێت بەناوی گۆڕان،گۆڕان خۆی هەڵوەشێنێتەوەو
بچێتەوە ناو ناخ و قوڵایی یەکێتی ، چونکە گۆڕان لەسەرەتاوە هێزی ماددی و سەربازی نەبوو
تا کێشەکان بەم دوو کەرستەیە یەکلایی بکاتەوەو سەنگ و قورسایی خۆی بۆماوەیەکی درێژ
بپارێزێت ، ئێستاش کە هێزی جەماوەری نەماوەو سەنگی سیاسیشی دابەزیوە ، ئیتر هیوا بەم
هێزە سیاسیە کزو لاوازە.
گۆڕان و یەکێتی
لە نەتیجەدا تەنها کۆڵەگەو پایەی بەهێزکردنی دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستانن،مادام وایە فەرموون ببنەوە بەیەک هێز،یەک دەسەڵات ، یەک باوەڕو
فکری سیاسی،لەبری یەکتر بەپارتیکردن بڕۆنەوە باوەشی یەکترو هیچ نەبێت یەک تۆز سومعە
بۆ پێگەی سلێمانی بگێڕنەوە ، چونکە زۆر جار پارتیەکان بەدڵسوتاوی و گوناهەوە باسی
شارەکەتان دەکەن و جۆرێک لەگاڵتە بەشعورتان دەکەن...!
بەدیدی من یەکێتی و گۆڕان پێکەوە یان وەک دوو تیم و یەک
کاپتن، بایەخ بە بابەتی لامەرکەزی و بەهەرێمکردنی سلێمانی بدەن ، بڕۆنەوە لەگەڵ بەغدا
ڕێککەوتنی تایبەت ئیمزا بکەن ، واز لەهەرێمی کوردستان و دەوڵەت و قسەی سواوی نەتەوەیی
بهێنن ، بڕۆن زۆنی خۆتان بەخێوبکەن و مەردانە بەڕێوەی ببەن باشترە لەوەی شەڕی ئێمەی هەولێری و دهۆکی
بکەن.
کاتێک یەکێتی و گۆڕان دەبن بەیەک هێز ، باڵانسی هێز بەرامبەر
هەولێر دەگۆڕێت ، هاوکات سێ بەشی سامانی سروشتی ژێر زەوی دەکەوێتەوە ژێر دەسەڵات و
حوکمڕانی ئەوان ، ئەوکات باشتر دەتوانن دڵی خەڵک ڕازی بکەن.
حەقی ئێمەتان نەبێت ، وادیارە هەولێر ودهۆک بەدەسەڵاتی بارزانیەکان ڕازین و لەژێر سایەی دەسەڵاتی
ئەواندا لەبرسانیش بمرن هەر شانازیە ، ئێوە لەسلێمانی خۆتان ڕێکخەن چش لەئێمە...
ڕێککەوتنی دەباشان هەمان دیدی منە،بەڵام
تۆزێ موسەقەفانەترە ، چارتان ناچارە تا یەک نەگرنەوە ناتوانن نەهەولێر ببەزێنن ، نە
لەگەڵ بەغداش ڕێک بکەون...
جاشایەتی مۆدێلی سەردەمە ، ئێوە نەیکەن پارتی دەیکات ،
دوایی گلەیی مەکەن بڵێن کەس ئامۆژگاری نەکردین ، بۆمێژوو پێتان دەڵێم پارتی بۆی
بلوێ بەیانی بەبێ قسەی ئێوە لەگەڵ عامری و مالیکی و کازمیش ڕێکدەکەوێت...
کۆتا شت ئەوەیە، یەکگرتنەوەی یەکێتی و گۆڕان بۆ ژیانی سیاسی
و کۆمەڵایەتی و ئابوری ئێمەش باشترە، شەڕی دوولایەن ناکرێ،بەڵام دوولا شەڕی یەکلایان
پێ دەکرێت ، وەک ئەوەی 12 ساڵە پارتی و یەکێتی بەهاوبەش شەڕی گۆڕان دەکەن و تا
ئاستی نەمان گۆڕانیان بچووک کردەوە...
چیتر شارەکەتان و خەڵکی ئەدەب دۆست و شارستانیەتی زیندووی
سلێمانی و هونەرو ڕۆشنبیریەتی ئەم شارە تەخت و وێران مەکەن ، یەکبگرنەوە با سلێمانی
پشوویەک بدات و بێتەوە مەیدان بەرامبەر بەهەولێر....!
#پیربووین_لە_خەفەتی_ئێوە_ئیتر_بابەس_بێت
ئامانج وەرتی