حكومەتی عێراق : ئەم هەفتەیە بودجە ڕەوانەی پەرلەمان دەكرێت
هەواڵی /
29/11/2020
966 جار بینراوە
حكومەتی عێراق : ئەم هەفتەیە بودجە ڕەوانەی پەرلەمان دەكرێت
ڕاوێژكاری دارایی و ئابووری سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت حكومەت
سوورە لەسەر ناردنی پرۆژە بودجەی 2021ی و ئاشكراشیدەكات كە ناهێڵن كێشەی
دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران بەهۆی پرۆژە یاسای بودجەوە دروست ببێت.
مەزهەرمحەمەد ساڵح ڕاوێژكاری دارایی و ئابووری سەرۆك وەزیرانی عێراق
ڕایگەیاندووە ئەم هەفتەیە حكومەتی عێراق پرۆژە بودجەی ساڵی 2021 ڕەوانەی
ئەنجومەنی نوێنەران دەكات.
ئاشكراشیكرد حكومەت ڕێگانادات كە كێشەی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران بەهۆی پرۆژە یاسای بودجەوە ڕووبدات .
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد دواكەوتنی پرۆژە بودجەی 2021 بۆ پەرلەمان بەهۆی ئەو
بارودۆخەوە داراییەوە بووە كە ڕوویداوە و حكومەتیش مامەڵەی لەگەڵ كردووە تا
بتوانێت دەرچەیەك بدۆزێتەوە كە ئەو كێشە داراییە چارەسەر بكات.
ڕاوێژكاری دارایی و ئابووری باسی لەوەشكرد كە هەوڵدەدەن داهاتە
نانەوتیەكان زیاد بكەن و ئەو كێشە داراییانەی كە ئەمساڵ سەری هەڵداوە
چارەسەری بنەڕەتی بۆ بدۆزنەوە .