چەند نھێنییەک واباشترە بە ھاوسەرەکەتی نەڵێیت

هەواڵی / 28/11/2020 1330 جار بینراوە

چەند نھێنییەک واباشترە بە ھاوسەرەکەتی نەڵێیت

 

پێویستە ھاوسەران ڕاستگۆبن لەگەڵ یەکتردا بۆ ئەوەی پەیوەندییەکی بەھێزیان ھەبێت، بەڵام زۆرجار وتنی چەند شتێک دەبێتە ھۆی نیگەرانبوونی ھاوسەرەکەت واباشترە  نھێنی بێت و پێی نەڵێیت.
ماڵپەڕی redbookmag ئاماژە بە چەند نھێنییەک دەکات واباشترە بە ھاوسەرەکەتی نەڵێیت بۆ ئەوەی ھاوسەرەکەت دڵتەنگ نەبێت و کێشە لەنێوانتاندا دروست نەبێت.


-ئەو هەڵسوکەوتانەی ئەو کە رقتلێیەتی بەڵام ناتوانێت بیگۆڕێت،ئەگەر رەفتارێکی هاوسەرەکەت بەدڵ نییە بەڵام ناتوانێت بیگۆڕێت، باشترە لەمکاتەدا بێدەنگی هەڵبژێریت و پێینەڵێیت.
-رق لێبونەوە لە ئەندامێکی خێزانەکەی،بێگومان رەنگە هەست بکەیت ئەندامانی خێزانەکەت باشترن لە ئەندامانی خێزانەکەی ئەو، هەموو کەسێک رەنگە ئەم هەستەی هەبێت، بەڵام پێویست نییە ئەو هەستە دەربخەیت.


-چەند پارەت خەرج کردووە،ناچار نیت تەواوی ئەو پارانەی خەرجی دەکەیت بۆ هاوسەرەکەتی باس بکەیت، چونکە تەنیا فشار دەخەیتە سەر پەیوەندیەکەتان، بەڵام ئەگەر قەرزداربن ئاساییە باسی بکەیت.


-وەسفکردنی کەسێک لە هاوسەرەکەت، جوانتررەنگە کەسانێکی زۆر ببینیت کە لە هاوسەرەکەت جوانتر بن، بەڵام پێویست ناکات پێی بڵێیت و ئازاری هەستەکانی بدەیت.


-کەمکردنەوەی کێشی جەستەی،رەنگە ئارەزوو بکەیت هاوسەرەکەت جەستەیەکی رێکی هەبێت، بەڵام پێویست نییە  ئەمەی پێبڵێیت، ئەگەر ئارەزووش دەکەیت کێشی دابەزێنێت، بەشێوەیەکی دیکە پێی بڵێ.


-وتنی ئەو وشە نەرێنیانەی خێزانەکەت و هاوڕێکانت پێی دەڵێن،ئەگەر کەسێکی نزیکت بە نەرێنی باسی هاوژینەکەتی کرد پێی مەڵێ و بە نهێنی لای خۆت بیهێڵەرەوە.
چاوان حەمەلاو


خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

زۆرترین بینراو