چەند ڕێنماییەک بۆ ئەوەی ببیت بە ھاوڕێی ھاوسەرەکەت

هەواڵی / 28/11/2020 891 جار بینراوە

چەند ڕێنماییەک بۆ ئەوەی ببیت بە ھاوڕێی ھاوسەرەکەت

 

شه‌ن پرێس :

یەکێک لەو گرفتانەی رووبەرووی ھاوسەران دەبێتەوە ئەوەیە کە ناتوانن وەک ھاوڕێ مامەڵە لەگەڵ یەکتر بکەن و لە یەکتری تێبگەن، ھەرچەندە ئەم بابەتە لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە ئەمەش بەپێی روشنبیری ھاوسەرەکان دەگوڕێت.
ماڵپەڕی purewow باس لە چەند ڕێنماییەک دەکات بۆ ئەوەی ببیت بە ھاوڕێی ھاوسەرەکەت،لە ژیانی هاوسەرگیریدا هاوڕێیەتی زۆر گرنگە بۆ ئەوەی زیاتر لە یەکتری تێبگەن و پێکەوە تا دوا ساتەکانی تەمەن بمێننەوە و راستگۆیانە بۆ یەک بدوێن و پشتیوانی یەکتری بن.


-زۆر گرنگە بزانیت پێویستی و ئارەزووەکانی چین لە هەموو روویەکەوە، تا تۆش هاوکاری بیت.


-گوێگرێکی باش بە، واتە هیچ شتێک رەتمەکەرەوە و بە تەواوی تا کۆتایی گوێگری بە کاتێک گفتوگۆ دەکات، بۆ ئەوەی لێی تێبگەیت و ئەویش ئارام بێتەوە.


-کاتێک لە ژیانی رۆژانەت یان هەفتانە یاخود مانگانە بۆ ئەو تەرخان بکە، بۆ نمونە سێ رۆژ گەشتکردن پێکەوە، ئەمە مانای گرنگی ئەو کەسەیە لە ژیانی تۆدا.


-پشتیوانی بکە لە هەموو بارودۆخێکدا و یارمەتیدەری بە بەبێ ئەوەی لۆمەی بکەیت.


-گرنگی بە چیرۆکەکانی ژیانی بدە و لێی تێبگە، کاتێک شتێک باس دەکات کە ئەو پێی گرنگە وا سەیرمەکە کە بەلای تۆوە شتێکی بێ نرخە ئەمە وادەکات دوور بکەوێتەوە.


چاوان حەمەلاو


خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

زۆرترین بینراو