جوقی و پزیشکی .. پڕۆسەی ھاوسەرگیری تایبەتمەندی خۆی ھەیە

هەواڵی / 28/11/2020 732 جار بینراوە

جوقی و پزیشکی .. پڕۆسەی ھاوسەرگیری تایبەتمەندی خۆی ھەیە

د.ئازاد مه‌نتك
لەم ڕۆژانەدا لە سۆشیال مێدیا جوقی جوقەک و ھەرایەکی نایەوەوە؛ کە: ھەر نەبێتەوە!؟! لێرەدا لە ڕووی پزیشکی ڕەنگ بێت خەڵکانێک ھەبێت بپرسن؛ کە: ھەتا چەند دروستە کەسێک ھاوسەرگیری دەگەل کچێک بکات و نێوانی تەمەنییان چەند بێت باشە!!؟ وە لۆشی ھەیە؛ کە: دیسان بپرسین و مانگانەش کەسانی وەکو بەندە ھەر نەبێت مانگی یەک جار خەڵک و عەوام ھەیە؛ دەپرسن: ئەرێ کاک دکتۆر، کچەکەم چاردە یان پازدە ساڵە بە (مێرد = شوو)ی بدەم!؟!
وەک پزیشک کاتێک کچێک یان کوڕێک لۆ پڕۆسەی ھاوسەرگیری ھەڵدەسەنگێنین، ئەوا: پزیشک ھەروەک (حاکم) نابێت ڕای تایبەت و شەخسی ھەبێت!! بەڵکو دەبێت بەگوێرەی ڕای زانستی و یاسا ھەنگاو بنێت بێگومان یاسا دەبێت لە سەر ڕاستی زانستی بنیاتنرا بێت.
ئەگەر لە ھەر کەسێک بپرسیت؛ کە: دەتوانێت پێناسەیەکی ھاوسەرگیری لۆمان بکات، ئەوا: خەڵکێکی ناو جادە و ھەڕەمەکی دەڵێت پێکەوەنانی خێزانە و ماڵ دروست کردنە و تەنانەت ھەیە بە داوەرانەوەی لە قەڵەم دەدات. لە ڕاستیدا ھاوسەرگیری بریتیە لە گرێبەستێک لە نێوان دوو کەس (نێر و مێ)ی تەندروست، کە: یەکتری ھەڵدەبژێرن لۆ ئەوەی پێکەوە ژیان بکەن. بزانە و بڕۆننێ؛ کە: دوو کەس (نێر و مێ)؛ کە: تەندروست بن (ڕێکخراوی تەندروستی جیھانیی تەندروستی بەوە پێناس کردووە؛ کە: بریتی یە لە دروستبوون و پێگەیشتن و دروستی بوونی جەستە و بیر و ئابووری و لایەنی کۆمەڵایەتی مرۆڤ، نەک تەنھا دوور بوون بێت لە نەخۆشی و پەککەوتەیی).
ئەوجا شەرتی یەکەم ئەوە بوو؛ کە: تەندروست بێت دووەم تەمەنی تەواو بێت و لە ھەموو یاسا و ئایینەکان تەمەنی تەواو لە ڕووی قانوونی بە (١٨) ساڵ دانراوە و ووڵاتیش ھەیە؛ کە: بە (٢٠) ساڵی داناوە .... لە ئایینەکانیش زۆر جوان دیاری کراوە؛ لۆ نموونە: لە ئایینی پیرۆزی ئیسلام کچ یان کوڕ باڵق (بلوغ) ببێت دەتوانێت شوو بکات یان ژن بێنێت.. لێرەدا؛ دەبێت ئەوە ڕوون بکرێتەوە، کە: تەمەن چ مانایەک دەدات؟ یان باڵقبوون چ مانایەک دەدات؟ لۆ پزیشکان سێ جۆری تەمەن ھەیە، ئەوانیش: (تەمەنی کرۆنۆلۆجی = ساڵی لە دایکبوون، تەمەنی بایۆلۆجی، تەمەنی سایکۆلۆجی)!! ئەوجا بڕیار دان بە گوێرەی ھەڵسەنگاندنی دکتۆرەکە دەبێت. سەبارەت بە باڵقبوون (بلوغ) ھەموو کات کچ پێش کوڕ خۆدەناسێت، لە کوردەواری پێشتر کچمان لە تەمەنی (١١ - ١٤) ساڵی خۆی دەناسی و لۆشی ھەبوو ئەو پڕۆسەی خۆناسینە لە بەینی (١.٥ ھەتا ٧) ساڵی بخایەنێت. ھەرچی لۆ کوڕانە؛ ئەوا: لە (١٢ - ١٥) ساڵی خۆیان دەناسی. ھەرچی ھەنووکەیە تەمەنی خۆناسین ژۆردا کەو تووە بە ھۆی زۆر ھۆکاری وەکو؛ گوڕاح خۆشبوون و خزمەتی تەندروستی و خۆراک و ژیان و گوزەران و گۆڕانی کەشو ھەوا و پەیدابوونی تۆڕی ئینتەر نێت و تەلەفزیۆن ...ھتد. کچان لە ئێستادا لە تەمەنی نۆ ساڵی لۆی ھەیە خۆ بناسن و کوڕانیش لە تەمەنی یازدە ساڵی!!! بەگشتی لە سەرانسەری جیھاندا لە نێوانە تەمەنی (٧ - ١٧) ساڵی خۆبناسێت؛ ئەوا: بە نۆڕماڵ حسێب دەکرێت. لە کنە مە لە نۆ ساڵی کەمتر بێت، ئەوا: دەبێت بەدوا داچوونی لۆ بکرێت. ئەوجا ئەو پڕۆسەی خۆناسین و باڵقبوونە لە کەسێکەوە لۆ یەکێکیدی دەگۆڕێت و ھەتا لە بەینی خوشکان و برایانیش جیاوازە بە ھۆی زۆر ھۆکارەوە؛ لۆ نموونە: ئەگەر دوو خوشک ھەبوون و ئەوی گەورە لە تەمەنی شازدە ساڵی خۆی ناسی و پڕۆسەی خۆناسینەکە بە حەفت ساڵ تەواو بوو! لۆ زانین کچ ھەتا خۆ بناسی دەبێت وەزن و کێشی بە لایەنی کەم (٤٠ کگم) بێت، ھەرچی کوڕە دەبێت (٥٠ کگم) بێت. بێینەوە سەر خوشکی دووەم و ئەوی گچکە، ئەو لە تەمەنی نۆ ساڵی خۆی ناسی و پڕۆسەکەی بە یەک ساڵ و نیو تەواو کرد؛ ئەوا: یێ گچکە لە تەمەنی بایۆلۆجی لە تەمەن دە ساڵ و نیو ھەمان تەمەنی خوشکە گەورەکەی ھەیە، کە: ئێستا (١٦ + ٧ = ٢٣) ساڵ.... واتە گەورەکە لە تەمەنی بایۆلۆجی کاتێک تەمەنی کڕۆنۆلۆجی (٢٣) ساڵە ھاوکووفی گچکەیە کاتێک ئەو تەمەنی یازدە ساڵە لۆ کوڕانیش ھەمان تاس و حەمام و خشتەیە. ھەرچەند بە زۆری (مێرد) لە (ژن) لە تەمەن گەورەترە بەڵام مەرج نییە و بەگوێرەی ئەم ھاوکێشەیە بێت دەکرێت (ژن) لە (مێرد)ی لە (تەمەنی کڕۆنۆلۆجی = ساڵی لە دایکبوون) گەورەتر بێت چونکە تەمەنی بایۆلۆجی و تەمەنی سایکۆلۆجی لێرە گرنگترە. بێگومان پڕۆسەی خۆناسین و باڵقبوون (puberty) سێ قۆناغی ھەیە؛ ئەوانیش: زوو، مامناوەند و درەنگ کە پێشتر باسم کردووە. ئەوجا کچەکە؛ کە: کەوتە ناو قۆناغی خۆناسین سێ ساڵی سەرەتای سووڕی مانگانەی ڕێک نابێت و سێ ساڵی ناوەندی ناوە ناوە دەبێت و سێ ساڵی دواتر سووڕی مانگانە و ھێلکەدانانی ڕێک دەبێت. ھەر کاتێک کچ سووڕی مانگانەی ڕێک نەبێت؛ ئەوا: ئەگەری منداڵ وەزگ کەوتنی کەم دەبێت، لۆیە کچێک لە قۆناغی زووی باڵقبوون شووی کرد و سووڕی مانگانەی تەواو نییە و ھێلکەدانان ڕێک نەبووە؛ لێرە ئەگەری منداڵ و زگ و زای کەمە. ھەرچی لە قۆناغی مامناوەندی باڵقبوون سووڕەکە ڕێکە و جارجار ھێلکەدانان ڕوو دەدات و ئەم قۆناغە لە تەمەنی پازدە لۆ ھەژدە تا نۆزدە ساڵییە.... لێرەدا ئەگەری منداڵ وەزگ کەوتنی زۆرترە بەڵام ھێشتا بەو شێوەیە ھەر گرتی و تەواو .... عادەتان ئەو ژنانەی لەم قۆناغە منداڵییان وەزگی دەکەوێت، زگێ زۆر دەکەن.

* بەینی نێوان ژن و مێرد چەند بێت!؟ وەک دکتۆر ھیچ ڕایەکمان نییە لە نێوانە تەمەنی نێوان ژن و مێرد چونکە زۆر ھۆکار کاردانەوەی دەبێت. لۆ نموونە؛ ئەگەر کچێک تەمەنی (١٩) ساڵ بێت و دوو کوڕ ھاتنە داخوازی یەکێکیان تەمەنی بیست ساڵ بوو نەخۆشی ڕەبۆ یان سووکەری یان.... ھتد ھەبوو! وە ئەویدی کوڕێک بوو تەمەنی سی و پێنج ساڵ بوو بەڵام سپ و ساغ بوو، ئەوا: بێگومان (٣٥) ساڵییەکە ھەڵدەبژێرین. بە شێوەیەکی ھەڕەمەکی وەک پزیشک ئێمە حەز ناکەین نەوەیەک (جیلێک) دەگەل جیلێکیتر ھاوسەرگیری بکات و بێگومان تەمەنی یەک نەوە (جیل) بریتییە لە (٣١) ساڵ. ھەرچەندە تاک و لۆق خەڵک ھەبووە نێوانی خۆی و خێزانی لە (٣١) ساڵ زیاتر بووە بەڵام بە عام ئێمە وەک پزیشک حەز بەوە ناکەین نەوەیەک دەگەل نەوەیەکیدی ھاوسەرگیری بکەن.

* ھاوسەرگیری تەمەنی ھەرزەکاری: ھەر کەسێک چووە ناو پڕۆسەی باڵقبوون (بلوغ) دەتوانێت ھاوسەرگیری بکات بەڵام ئەو ووڵات و یاسا و ناوچە و ئایین و فەرھەنگەی تێیدا دەژیت کاردانەوە و ڕەنگدانەوەی دەبێت. لۆ نموونە؛ لە ووڵاتێکی وەکو (وویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا) نابێت کچ لێبگەڕێی لە خوار تەمەنی (٢٠) ساڵی شوو بکات (ھەرچەند لە ساڵی ٢٠١٨ز، بچووکترین تەمەن لۆ ھاوسەرگیری شازدە ساڵە و بەڕازی بوونی دایک و باوک). ھەر چی لە ووڵاتانی ئیسلامی ئەوا ئەگەر کچەکە لە تەمەنی (١٦) ساڵیش شووی کرد ئاساییە.... ئەوجا بڵێ لۆ!؟
وەرام ئەوەیە؛ کە: کچەکە لە ئەمریکا بیمەی ھەیە و کۆمپانیای دڵنیایی و بیمە مەسروفی دەکات؛ ئەوجا ئەگەر کچە ھەرزەکارەکە کاتێک دەبێت بە دایک کۆمپانیای دڵنیایی و بیمە دەبێت مەسروفی منداڵەکەش بکات ھەتا گەورە دەبێت، واتا لە ڕووی ماددە و پارە و پوول بە زەرەری کۆمپانیای دڵنیایی تەواو دەبێت. لە لایەکیدیش کچ لەوێ لۆی ھەیە لە ماوەی یەک مانگ دەگەل چەند کوڕێک سەرجێی بکات! ئەھا نەودیت لۆ کۆرپەی ناو زگی (وەزیری دادی فەڕەنسا) ھەشت زڕتە زەلام بانگھێشتی دادگا کران ھەتا بزانرێت منداڵەکە لە کیھانیانە!؟ ھەرچی لە کۆمەڵگای ئیسلامییە، ئەوا: ئەم گرفتە نییە و کچ ئەگەر دووگیان بێت؛ ئەوا: لە پیاوی خۆی دووگیان دەبێت.

* پوختە: پڕۆسەی ھاوسەرگیری تایبەتمەندی خۆی ھەیە و قەت ئێک وەویدی ناچێت! واتە جودانە و لە یەکتری جیاوازن، لۆیە: ھەڵسەنگاندنیش دەگۆڕێت. ئەوەی زۆر گرنگە لۆ ئێمە وەک پزیشک، ئەوەیە کە: خەڵک ھانبدرێت پێش گواستنەوە و پڕۆسەی ھاوسەرگیری خەڵک فێر ببن چ بچنە لێژنەی پزیشکی یان ڕا و ڕاوێژی پزیشکێکی پسپۆڕ وەربگرن.

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

زۆرترین بینراو