نهێنییەکانی ژمارە حەوت بزانە لەڕوانگەی ئاین و زانستەوە

هەواڵی / 26/11/2020 550 جار بینراوە

نهێنییەکانی ژمارە حەوت بزانە لەڕوانگەی ئاین و زانستەوە


دیارە گەردوون پڕاو پڕە لە نهێنی سەیر، هەندێکی لە ڕێگای زانستەوە ئاشکرا کراوە و زۆربەشیان هەر بەنهێنی و شاراوەیی ماونەتەوە. مرۆڤ هەمیشە هەوڵ دەدات کۆتایی بەم هەموو نهێنیانە بهێنێت و بۆ ئەو مەبەستەش سەدان و هەزاران زانای بوارە جیاجیاکان لەو پێناوەدا بونەتە قوربانی و بەئێستاشەوە هەوڵ و پشکنینەکانیان بەردەوامن بۆ ئاشکراکردنی ئەو نهێنیانەی کە مرۆڤ تائێستا پەی پێ نەبردوون، منیش بۆ ئەو مەبەستە چەند نهێنیەکی ژمارە حەوتم لەڕوانگەی ئاین و زانستەوە بۆ باسکردوون لەخوارەوە هیوادارم بەدڵتان بێت و سوودی هەبێ زۆتان، ئەوانیش ئەمانەن:-

١-ئاسمانەکان حەوتن(الملك ٣) (الاسراء ٤٤).

٢-زەویەکان حەوتن (الاسراء ٤٤)، کەواتە حەوت چینە کەبریتین لە:
(1. چینی گازی (Atmosphere) کە بریتیە لەو بەرگە هەوایەی بەدەوری زەویدایە
2. چینی ئاوی (Hydrosphere) کە هەردو جۆری ئاوی شیرین و سوێر دەگرێتەوە.
3. چینی (سەیال Sial) کە ناوەکەی لە دوو پیتی یەکەمی وەرگیراوە واتە هەردوو مادەی (سیلیسیۆم و ئەلەمنیۆم) کە بە توێکڵی زەویش ناسراوە.
 4. چینی (سیما Sima) کە ناوەکەی وەرگیراوە لە هەردو پیتی دووەم واتە (سیلیسیۆم و مەگنیسیۆم) وە هەروەها بە (بەرگ یان توێکڵیش) ناسراوە
5. چینی (سیما) ی ئاسنین
6. چینی (نیتا Nife) ی ئاسنین
7. ناوکی سەنتەری .).

٣-ڕۆژەکانی حەفتە حەوتن کە ئەمانەن( شەممە ، یەک شەممە ، دوو شەممە ، سێ شەممە ، چوار شەممە ، پێنج شەممە ، هەینی)٠

٤-خوڵقاندنی مرۆڤ بە حەوت قۆناغ تەواو بوو.

٥-تەوافی کەعبە و سوڕانەوەی بە دەوریدا حەوت جارە.

٦-هات و چۆی نێوان سەفا و مەڕوا حەوت جارە.

٧-ڕەجمکردنی شەیتان بەحەوت بەردە.

٨-خواردنی حەوت دەنکە خورما لەڕۆژێکدا.

٩-(اللە اکبری) ڕکعاتی یەکەمی نوێژی جەژن حەوتن.

١٠-هەروەها پێغەمبەری خودا فەرموویەتی:(کەمنداڵەکانتان بوون بەحەوت ساڵ فەرمانی نوێژکردنیان پێ بکەن ) اسناد صحيح: ٱخرجه ابوداود(٤۹٤)، والترمذي(٤۰۷)٫وصحيحة الالباني في صحيح ٱبي داود(٤٦٥)۰

١١-ئەگەر دایک و باوک جیابوونەوە و منداڵەکەیان تەمەنی بوو بە حەوت ساڵ مافی هەڵبژاردنی پێ دەدرێت لە نێوان دایک و باوکیدا.

١٢-(پێغەمبەری خودا لەکاتی نەخۆشیەکەیدا فەرمانیدا لە حەوت کوونە ئاوی بەسەردا بکرێت)صحيح:ٲخرجه البخاري(٦۱،۱)،(۲۰۷/۳)،(۹۹/٤)،(۱۳/٦)، ومسلم (۲۱،۲۲/۲)۰

١٣-خوای تەعالا حەوت شەو هەشت ڕۆژ باکەی هەڵکردە سەر قەومی عاد و لەناوی بردن (سورة الحاقة).

١٤-حەزرەتی یوسف لە خوا پاڕایەوە یارمەتی بدات بۆ سەر قەومەکەی بە حەوت ساڵی نەهاتی.صحيح:ٲخرجە البخاي(٣٣،٣٧/٢)،(١٦٥،١٦٤،١٥٦،١٤٢،٩٦/٦) ومسلم(١٣١/٨).

١٥-خوای گەورە سەبارەت بەو کەسانەی خێریان بۆ زیاد دەکات، نموونەیەکی هێناوەتەوە بە حەوت گوڵە گەنم(البقرة/۲٦۱)٠

١٦-ئەو گوڵە گەنمانەش کە هاوەڵەکەی یوسف لەخەویدا بینیبووی حەوت بوون، هەروەها گاکانیش حەوت بوون(يوسف/٤۳)٠

١٧-ئەو حەوت ساڵانەش کشتوکاڵیان تێدا کرد حەوت بوون(يوسف/٤۷)٠

١٨-زانایان بۆ یەکەم جار حەوت ئەستێرەی گەڕۆکی سەرەکیان دۆزیوەتەوە کە ئەمانەن ( عەتار ، زوهرە ، موشتەری ، ئۆرانۆس ، زوحەل ، مەریخ ، زەوی ).

١٩-جەهەننەم حەوت دەرگای هەیە(سورة الحجر، آية: 44).

٢٠-ڕەنگەکانی پەلکە زێڕینە حەوتە( سوور ، پرتەقاڵی ، زەرد ، سەوز ، شین ، نیلی ، وەنەوشەیی).

٢١-قاڕەکانی زەوی حەوتن( ئاسیا ، ئەوروپا ، ئەفریقا ، ئوستوڕالیا ، ئەمەریکای باکور ، ئەمەریکای باشور ، بەستەڵەکی قوتبی باشور).

٢٢-ژمارەی ئایاتەکانی (سوڕەتی الفاتحە) حەوتن کە ئەمانەن:
(بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ (1)
الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ (2) الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ (3) مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ (4) إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ (5) اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ (6) صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلَا الضَّالِّينَ (7).

٢٣-ژمارەی دەریا و زەریاکانی جیهان حەوتن کە ئەمانەن:
( زەریای هادی ، زەریای ئەتلەسی ، زەریای هیندی ، دەریای سپی ناوەڕاست ، دەریای سوور ، دەریای مردوو ، دەریای کەنداوی عەرەبی).

٢٤-شەهادەی یەکتا پەرستی حەوت وشەیە کە بریتین لە(لا- ‌اله - الا - الله - محمد - رسول - الله).

٢٥-حەوت پیت لە سوڕەتی فاتیحە دانییە ئەوانیش ( ج - خ - ز - ش - ف - ظ - ڽ ).

٢٦-دەست نوێژ بریتیە لە شۆردنی حەوت ئەندامی لەش ئەوانیش بریتین لە : (دەم - لووت - ڕوخسار - دەست - سەر - گوێ - قاچ ).

٢٧-ئەوانەی لەڕۆژی دواییدا لەژێر سێبەری خوادا حەشر دەکرێن حەوت جۆر کەسن، پێغەمبەر(د.خ) دەفەرموێت: " سَبْعَةٌ يُظِلُّهُمُ اللَّهُ تَعَالَى فِي ظِلِّهِ يَوْمَ لَا ظِلَّ إِلَّا ظِلُّهُ : إِمَامٌ عَدْلٌ، وَشَابٌّ نَشَأَ فِي عِبَادَةِ اللَّهِ، وَرَجُلٌ قَلْبُهُ مُعَلَّقٌ فِي الْمَسَاجِدِ، وَرَجُلَانِ تَحَابَّا فِي اللَّهِ اجْتَمَعَا عَلَيْهِ وَتَفَرَّقَا عَلَيْهِ، وَرَجُلٌ دَعَتْهُ امْرَأَةٌ ذَاتُ مَنْصِبٍ وَجَمَالٍ، فَقَالَ : إِنِّي أَخَافُ اللَّهَ، وَرَجُلٌ تَصَدَّقَ بِصَدَقَةٍ فَأَخْفَاهَا حَتَّى لَا تَعْلَمَ شِمَالُهُ مَا تُنْفِقُ يَمِينُهُ، وَرَجُلٌ ذَكَرَ اللَّهَ خَالِيًا فَفَاضَتْ عَيْنَاهُ " صحيح البخاري .

٢٨-سەر سوڕهێنەرەکانی دونیا حەوتن( ئەهرامەکانی میسر ، منارەی ئەسکەندەریە ، باخچە هەڵواسراوەکانی بابل ، پەیکەری بڵندی رودپ ، پەیکەری زیۆس ، ئارامگای هارلکارناس ، پەیکەری دیانا ئیرتمیسیس).

٢٩-موسوڵمانان لە شیوی ئەوتالیب گەمارۆ درابوون لە ساڵی حەوتەمی پێغەمبەرایەتی.

۳۰-ئیمامی عومەر کۆچی دوایی کرد لەساڵی حەوتەمی کۆچیدا.

۳۱-لەسوڕەتی یوسفدا پاشا حەوت مانگی بینی( یوسف ٤۳)٠

۳۲-مانگ بەدەوری زەویدا حەوت جار دەسوڕێتەوە.

نوسینی: محمد احمد ممند.

سەرچاوەکان:
١-قورئانی پیرۆز.
٢-١٥٠٠پرسیار و وەڵام (حسێن محمود هەڵەبجەیی)٠
٣-چەند سایتێکی کوردی و عەرەبی.

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

زۆرترین بینراو