بۆچی دوێنێ‌ شێخ باز لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بەشدار بوو؟.. له‌كاتێكدا هیچ سیفەتیكی حكومی نییە

هەواڵی / 24/11/2020 485 جار بینراوە

دەستەڵاتی باشی دەڕوات
بۆچی دوێنێ‌ شێخ باز لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بەشدار بوو؟.. له‌كاتێكدا هیچ سیفەتیكی حكومی نییە

شه‌ن پرێس:
ئەگەر چی (شێخ باز) بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای كار هیچ سیفەتیكی حكومی نییە لە داموودەزگا فەرمییەكاندا، بەڵام دوێنێ‌ لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بەشداریكرد، ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكانیش دەڵێت: ناوبراو ئاگاداری دۆسییەی وزەو نەوتی هەرێمە و لە %40 بۆی گواستنەوەی غازی سروشتی كوردستان بە كار گروپ فرۆشراوە.

د.شێركۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان بە سی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: ئەوەی جێگای تێبینی ئێمە و هاووڵاتییان بوو لە كۆبوونەوەكەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیران (شێخ باز) بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای كار بە شداری كۆبوونەوەكەی كردووە، لە كاتیكدا هیچ بەرپرسیارێتیەكی حكومی نییە ئەوەش بە بەرپرسانی حكومەت وتراوە كە بۆچی ناوبراو بەشداری وەها كۆبوونەوەیەك دەكات لەكاتێكدا هیچ بەرپرسیارییەتییەكی حكوممی نییە بەڵام حكومەت وەڵامی پێنەبووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، شێخ باز ئاگاداری مەلەفی نەوت و وزەی هەرێمی كوردستانە و لە %40 بۆی گواستنەوەی غازی سروشتی هەرێمی كوردستان بە كۆمپانیای كار فرۆشراوە، بۆیە پێدەچێت حكومەتی هەرێم لەو ڕووە بەشداریكرنی ناوبراوی لە كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیران بە پێویست زانیبێت.

ئەو ئەندامەی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان ئەوەشی خستەڕوو، شێخ باز دەستەڵاتی باشی دەڕوات لە كەرتی وزەو نەوتی هەرێمی كوردستان لەكاتێكدا نە وەزیرە بە هیچ بەرپرسیاریەتییەكی هەیە تەنها ئەوەندە نەبێت كە لە %40 بۆری گواستنەوەی غازی سروشتی هەرێم بە كۆمپانیاكەی ناوبراو فرۆشراوە.

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

زۆرترین بینراو