پهكهكه: بۆ ڕزگارکردنی ئەردۆغان هەوڵدەدرێت بەرپرسانی پارتی بخەنە جوڵەوە
هەواڵی /
24/11/2020
199 جار بینراوە
ترهمپ
كه ڕێکخەری ڕێککەوتنی ئەمریکاو تورکیاو پارتی بو لەناوچو
پهكهكه:
بۆ ڕزگارکردنی ئەردۆغان هەوڵدەدرێت بەرپرسانی پارتی بخەنە جوڵەوە
شهن
پرێس:
دوران
کاڵکان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ڕایدەگەیەنێت،سەرپەرشتیارو ڕێکخەری ڕێککەوتنی
ئەمریکاو تورکیاو پارتی كه دۆناڵد ترهمپ بو،لەناوچو، ئێستا سەرەی ئەردۆغانە، بۆ
ڕزگارکردنی ئەردۆغان-یش هەوڵدەدرێت بەرپرسانی پارتی بخەنە جوڵەوە.
دوران
کاڵکان له چاوپێکەوتنێکی ڕادیۆی دەنگی وڵات دەڵێت، ئەگەر سەرنج
بدەین، لەسەر بناغەی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی، ڕێککەوتنی ئەمریکا – دەوڵەتی تورک و
پەدەکە بۆ تەسفیەکردن و لەناوبردنی ڕێبەر ئاپۆ و پارتەکەمان پەکەکە کرا و یەک بە یەک
پووچەڵکرانەوە، لە عەفرین تا خواکورک، لە سەرێکانی تا هەفتانین، ئەو بەرخۆدانەی کە
لە ساڵەکانی ٢٠١٨، ٢٠١٩ و ٢٠٢٠دا بەڕێوەبران، فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپەی لە ڕیشەوە
دەرهێنا، ئێمە بووینە گەل و بزوتنەوەیەک کە داعشمان تێکشکاند و بەم شێوەیە شوێنی خۆمان
لە ناو مێژوودا گرت.
کاڵکان
زیاتر ڕوونیدەکاتەوە و دەڵێت: هەربۆیە لە ساڵی ٢٠٢٠ـدا درێژە بە هێرشە بەرنامە بۆداڕێژراوەکانی
ساڵانی ٢٠١٧ و ٢٠١٨ی دا، جموجوڵی سەربازیی پارتی دیموکراتی کوردستان- پەدەکە، لە بەهاری
٢٠٢٠دا لە زینی وەرتێ، هەڵگورد، خنێرە، ئاڤاشین و هەفتانین بەشێکە لەو پلانە، بەپێی
ئەو زانیارییانەی بە دەستمان گەیشتون، ئەو قۆناغ و پرۆسەیە دەبوایە تاوەکو ئەیلول
تەواو ببوایە. دەبوایە پەکەکە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لەناوببرایە و پاکتاو
بکرایە. بەو شێوەیە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و ڕۆژئاوای کوردستان دەخرانە دەستی
هاوپەیمانیی نێوان دەوڵەتی تورک و پارتی دیموکراتی کوردستان- پەدەکە، لە چوارچێوەی
ئەو ئامانجەدا دەستیان بەو هێرشانە کرد و
پێکەوە بوون. ئامانجی ئەوەش پاکتاوکردن و سڕینەوە و لەناوبردنی پەکەکە بوو. ئەوەشیان
بە ڕوون و ئاشکرا دەوت. ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات: پێش ئەوەی دەست بە هێرش بکەن، وەک
ئەوەی بڵێن، خۆتان بە دەستەوە بدەن، نزیک دەبوونەوە، دەیانوت “ئەگەر خۆتان بە دەستەوە
نەدەن لە ناو دەچن” و بەو شێوەیە هەڕەشەیان دەکرد، بەڵام وەک گەل و بزووتنەوە لە
دژی ئەو پاکتاوکارییە فاشیستییە هەمەلایەنەیە بەرەنگارییمان کرد.