شاسوار عبدالواحيد : ئەم دەسەڵاتە بە گشتی و بە تایبەت یەکێتی بە ڕاستی بێ عەقڵن

هەواڵی / 24/11/2020 217 جار بینراوە

شاسوار عبدالواحيد : ئەم دەسەڵاتە بە گشتی و بە تایبەت یەکێتی بە ڕاستی بێ عەقڵن

سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌ لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی پۆستێكی بڵاوكردۆته‌وه‌ و ده‌ڵێت : ئەوەتای ریکلامی چاوپێکەوتنەکەیان بینیوە دوو فەرمانی گرتنم بۆ دەرکراوە و هەر ئەمڕۆ سێ تەبلیغی ئاسایش و پۆلیسم بۆ هاتووە و هاتونەتە سەر ئۆفیسەکەم.


شاسوار عبدالواحيد ، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ : ئەمانە تا ئێستا تێنەگشتوون لەوەی کە خەڵکانی مەرد و ئازا زۆرن لە هەرێمی کوردستان، وە مرۆڤی مەرد تەنازول ناکات بۆ نامەرد.

ئەوانەی بە مەردی دەژین ئەوا باوەش دەکەنەوە بۆ مەرگ و لێی ناترسن، چ جا ترس لە دەستگیرکردن

ئەوانەشی نامەردن، ئەوا هەموو ڕۆژێکیان مردنە و تەنانەت لە چاوپێکەوتنێکی میدیاییش دەترسن


سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ڕایگه‌یاندووه‌ :  چاوپێکەوتنەکەی ئه‌مشه‌و کاتژمێر ٧:٠٠ی ئێوارە لە کەناڵی ئێن ئار تی دادەبەزێت .

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

زۆرترین بینراو