سێ سیناریۆی‌ پارتی‌ ئاشکرا دەکرێت.! دوو لە کورەکانی‌ بارزانی‌ سەرپەرشتی‌ ئه‌و پلانه‌ دەکەن

هەواڵی / 21/11/2020 1148 جار بینراوە

سێ سیناریۆی‌ پارتی‌ ئاشکرا دەکرێت.! دوو لە کورەکانی‌ بارزانی‌ سەرپەرشتی‌ ئه‌و پلانه‌ دەکەن


شه‌ن پرێس : ئیندپێندنت
هیچ کاتێک هێندەی‌ ئەم ماوەیە دۆخی‌ پارتی‌ و بنەماڵەی‌ بارزانی‌ خراپ نەبووە، ئەوەش بەهۆی‌ ئەوەی‌ ئیدارەو حوکمرانی‌ هەرێمیان بەدەستەوە عاسی‌ بووەو توانای‌ چاکسازیان نییەو لەناوخۆشیاندا لەدژی‌ باڵی‌ هەڵۆکان دەنگێک بەرز بووەتەوە، بۆیە هەرچی‌ دەکەن ناتوانن خۆیان لەو لێشاوی‌ رەخنانە قوتاربکەن کە لەلایەن خەڵکەوە بەرورویان دەکرێتەوە.

پارتی‌ هەست بەمەترسی‌ زۆر دەکات چونکە جاران بەشێکی‌ زۆری‌ ئەم رەخنانە لەناوچەی‌ سلێمانی‌ بوو بەڵام ئێستا جگە لەبادینان دزی‌ و تاڵانی‌ ماڵی‌ بارزانی‌ تەنانەت ناو میدیای‌ عەرەبیشی‌ گرتۆتەوە.

پەرلەنتارەکانی‌ هەرێم و بەغداد بەراستەوخۆ رەخنەی‌ توند لەسیاسەتی‌ پارتی‌ دەگرن، چالاکوانەکانی‌ بادینان سەرباری‌ ئەو گوشارە زۆرەی‌ لەسەریانە بەردەوامن لەسۆسیال میدیا بەناوی‌ خۆیانەوە رەخنەی‌ توند لە بنەمالەی‌ بارزانی‌ و پارتی‌ دەگرن و بەشێوەی‌ لایڤ قسە بۆ خەڵک دەکەن.

بۆ ئەم پرسە پارتی‌ سێ سیناریۆی‌ دارشتوەو دوو لەکورەکانی‌ کورەکانی‌ مەسعود بارزانی‌( مکسی‌ ووەیسی‌) سەرپەرشتی‌ دەکەن و کۆمەڵیک لە کۆیلەی‌ بەردەستیان کارەکانیان بۆ رادەپەرێنن؟

 سیناریۆکان ئەمانەن:
• هەڵمەتێکی‌ گرتن و تۆقاندن لەبادینان دەستپیبکەن بۆ هەرکەسێک رەخنە بگرێت بکرێتە ئامانج، ئەوانەشی‌ راناگیرێن، هەندێکیان بەناوی‌ جاسوسی‌ کردن بۆ ئیتلاعات و پەکەکە دەستگیربکەن و لەزیندانی‌ نهێنی‌ دەستبەسەریان بکەن و ئازارو ئەشکەنجەیان بدەن.

• چالاکوانەکانی‌ دەرەوەی‌ هەرێم، تیرۆی‌ کەسایەتیان بکەن و کەسوکاریان لەهەرێم گوشاری‌ توند بخرێتە سەریان و دەستبگر بکرێن و لە دەوامی‌ حکومی‌ و شوێنی‌ هەستیار دوریان بخەنەوە، هەندێک لەمورتەزەقەش بنێرن بەپارە بۆ ئەوەی‌ لەدەرەوە ئازاریان بدەن و هەوڵی‌ تیرۆرکردنیان بدەن.

• ئەوانەی‌ دەرەوەی‌ ناوچەکانی‌ دەرەوەی‌ دەسەڵاتی‌ خۆیان، بەتایبەتی‌ پەرلەمانتارە بوێرەکانی‌ بەغداد و هەرێم، کاریکاتێری‌ ناشرینیان لەسەر بکرێت و تیرۆری‌ کەسایەتیان بکرێت و بە نوسینی‌ بابەت و کۆمنێتی‌ نەشیاو هێرش بکرێتە سەریان و تۆمەتی‌ هەڵبەستراویان بۆ دروست بکرێت و چەند پەیج و ئەکاونتێک بەناویانەوە بکرێتەوە، هەرچی‌ رەخنەگرەکانی‌ تریشە، هەوڵبدەن ئەکاونت و پەیجەکانیان هاکک بکەن یان لەرێگەی‌ ریپۆرتەوە پەیجەکانیان بەداخستن بەدەن و بابەت و نوسینی‌ نەشیاویان لەسەر بنووسن و کەسایەتیان لکەدار بکەن.

زۆرترین بینراو