به‌ڤیدیۆ .. راپۆرتێکی گرنگ لەسەر تیرۆرکردنی شەهید دکتۆر وشیار ئیسماعیل

هەواڵی / 21/11/2020 251 جار بینراوە

دوای چوار ساڵ بكوژانی له‌سێداره‌ نه‌دراون
به‌ڤیدیۆ .. راپۆرتێکی گرنگ لەسەر تیرۆرکردنی شەهید دکتۆر وشیار ئیسماعیل

شه‌ن پرێس:

شه‌وى 22 له‌سه‌ر 23 ى 2016، دكتۆر وشیار ئیسماعیل زاناى ئاینى و كه‌سایه‌تى دیارى كوردستان له‌ به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ى خۆیدا درایه‌ به‌ر ده‌ستڕێژى گوله‌و شه‌هید كرا و تائێستاش بكوژانی له‌سێداره‌ نه‌دراون له‌ كاتێكدا مه‌سعود بارزانی به‌ڵێنی به‌خانه‌واده‌كه‌ی دابوو.

ناوی خۆی (هشیار ئیسماعیل موستەفا) یەو لەساڵی (1976) لەدایك بووەو لەساڵی (1999) ئیجازەی عیلمی وەرگرتووەو لەساڵی (2003) كۆلێژی تەواو كردووەو لەساڵی (2007) ماستەری لەتەفسیر وەرگرتووەو لەساڵی (2013) ش پلەی دكتۆرای لەتەفسیر وەرگرتووە.

دكتۆر ووشیار بۆ ماوەی (13) ساڵ ووتاربێژ بووە لە گوندی بێستانەو دواتریش لە مزگەوتی خدر سوارە بۆ ماوەی (10) ساڵ و تاكو تیرۆركردنیشی لەمزگەوتی عومەر بندیان بووە.
دكتۆر ووشیار خێزاندارەو خاوەنی پێنج منداڵە بەناوەكانی (ئیسراو نزاو سەناو ئەحمەد مەریەم).

زۆرترین بینراو