یارجان :بەخوا بە جدی حیجابم کردوە و خودا ھیدایەتی داوم .

هەواڵی / 21/11/2020 347 جار بینراوە

یارجان  :بەخوا بە جدی حیجابم کردوە و خودا ھیدایەتی داوم .

کچە مۆدێل یارجان ماوەی زیاتر لەھەفتەیەکە لە ڕێگەی پەرەی تایبەتی خۆی لە انستگرامەوە بالاپۆشی خۆی راگەیاندوو و ویستی خۆی بۆ گەرانەوە کە وەک خۆی دەلێت ئاواتی دەمێک سالی بوەو دواجار بوە راستی و تەواوی ئەو وێنانەشی کە پێشتر بلاوی کردبونەوە بە بێ حجاب لایبردن و دەلێت نیازمە ئیتر ئەو ژیانەی ماومە بۆ خوای تەرخان بکەم .
خاتوو یارجان لە لێدوانێکیدا بۆ دیپلۆماتیک مەگەزین گوتی " بەلێ بەخوا بریارەکەم تەواو جدی و راستیەو خوا ھیدایەتی داوم و ھیچ نیاز و مەبەستێکی لەپشت نیەو ئاواتی پێشتری خۆم بووە "
لەبارەی ئەوەی کە ئایا بریارەکە کاتی نابێت یارجان گوتی " نەخێر کاتی نابێت و تا بتوانم پارێزگاری لێدەکەم و گوێ نادەمە خەلکیش چی دەلێن "
لە بارەی بریاری داھاتوشی دەلێت  لەسەر دینداری خۆی بەردەوام دەبێت و ئەگەر خوا کردی و لە قسمەتیشی نوسرابوو شوو بەکورێکی دیندار دەکات .

زۆرترین بینراو