هەناری کوردستان گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا
هەواڵی /
21/11/2020
331 جار بینراوە
هەناری کوردستان گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا
شوان بەرزنجی
هەناری هەڵەبجە گەیشتووەتە بەریتانیا و دەدرێتە چەند پەرلەمانتارێکی ئەو وڵاتە، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش لە بەریتانیا زانیاری لهمبارهیهوه دەخاتە ڕوو.
کاروان جەمال تاهیر، نوێنەری حکوومهتی هەرێمی کوردستان له بهریتانیا ڕایگەیاند: "بۆ یەکەم جار 10 ڕۆژ پێش ئێستا بارێک هەناری هەڵەبجە هەناردەی بەریتانیا کرا، منیش 10 کارتۆنم لەو هەنارە کڕی و ناردم بۆ ژمارەیەک پهرلهمانتارى بەریتانیا، ئهمهش وەکوو پاڵپشتیی کاڵا و بەرهەمی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان".
جاک لۆپرێست، یەکێک لەو پەرلەمانتارانەیه کە هەنارەکەی بە دیاری بۆ نێردراوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی: "سوپاس بۆ نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا بۆ ناردنی ئەو هەنارە جوانەی هەڵەبجە".
هەروەها نووسیوویەتی: "زۆر خۆشە بازرگانی لە نێوان بەریتانیا و کوردستان ببینی، ئەگەری زۆرە لە داهاتوودا کەرتی کشتوکاڵی کوردستان پێش بکەوێ".
کاروان جەمال ئەوەی خستە ڕوو كه ئەو پەرلەمانتارە یەکێکە لەو پەرلەمانتارانەی هەنارەکەی بۆ نێردراه، گوتیشی:" ئەو پەرلەمانتارانە و ئەوانی دیكهش بۆچوونیان لەسەر هەنارەکە باش بووە و زۆر پێیان باش و خۆش بووە".
لە سەرەتای ئەو مانگەدا، لەلایەن وەبەرهێنەرێکی پارێزگای هەڵەبجە، 22 تۆن هەناری هەڵەبجە، هەناردەی بەریتانیا کرا.
بەپێی ئاماری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، له هەرێمی کوردستان بەرهەمی هەنار نزیکەی 40 هەزار تۆنە.