به‌ڤیدیۆ ..."پرۆژەی گواستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هه‌ۆێم بۆ سه‌ر به‌غدا هەنگاوی مێژویی بڕی"

هەواڵی / 21/11/2020 192 جار بینراوە

بە یاسا دەچەسپێنرێت لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان
پشتیوانی زۆرینەی فراکسیۆنە عێراقییەکانی بەدەستهێناوە
به‌ڤیدیۆ ..."پرۆژەی گواستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هه‌ۆێم بۆ سه‌ر به‌غدا هەنگاوی مێژویی بڕی"
‌شه‌ن پرێس:
چوار ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنن" وەک بەڵێنماندا، پرۆژەی گواستنەوەی موچەی فەرمانبەران هەنگاوی مێژویی بری".

هەریەک لە غالب محمد عەلی، رێبوار کەریم محمود، ئەحمەد حاجی رەشید، سەرکەوت شەمسەدین ئەندامانی پەرلەمانی عێراق ڕایانگەیاند" پشتبەخوا بە هاوبەشی هاورێکانمان لە کوتلە جیاوازەکانی عێراق توانیمان گواستنەوەی موچەی فەرمانبەران پشتیوانی زۆرینەی هەرە زۆری فراکسیۆنە عێراقییەکانی بەدەستهێناوە و بە یاسا دەچەسپێنرێت لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان".

دەشڵێن" هەنگاوی داهاتومان کارکردن دەبێت لەسەر پرۆژەکانیتر لەبەرژەوەندی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان. بۆ ئەمەش توانیومانە پشتیوانی فراوان دروستبکەین لەبەرژەوەندی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و بەردەوامیش ئەبین".

زۆرترین بینراو