عێراق نایەوێ راستەوخۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بدات

هەواڵی / 21/11/2020 200 جار بینراوە

بریا ئەو چاکەیەی لەگەڵ هەرێمدا بکردیە
عێراق نایەوێ راستەوخۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بدات

سالار مەحمود
هەموو فشارو هەوڵەکانی بەغدا بۆ ئەوەیە پرۆسەی نەوتی هەرێمی کوردستان وەربگرێت و نەوتی هەرێم لە رێگەی بەغداوە بفرۆشرێت.
ئەگینا هەرگیز نایەوێت دۆسیەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم وەربگرێت و راستەوخۆ خۆی مووچە بدات. بریا ئەو چاکەیەی لەگەڵ هەرێمدا بکردیە.
باشترین میکانیزم رێکەوتنی هەرێم و بەغدایە. نابێ هەردوولا موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بکەنە کارتی فشار لەسەر یەکتری. چونکە باجەکەی بەس خەڵکی هەژارو موچەخۆران دەیدەن.

زۆرترین بینراو