سەركردایەتی یەكێتی بەزۆرینەی دەنگ مەلا بەختیاری بۆ ماوه‌ی سێ مانگ سڕكرد .. هۆكاره‌كه‌ی بزانه‌

هەواڵی / 21/11/2020 441 جار بینراوە

سەرنجراكێشان بۆ قوباد تاڵەبانی ‌و رێواز فایەق ده‌ركرا
سەركردایەتی یەكێتی بەزۆرینەی دەنگ مەلا بەختیاری بۆ ماوه‌ی سێ مانگ سڕكرد .. هۆكاره‌كه‌ی بزانه‌


شه‌ن پرێس:
سەركردایەتی یەكێتی سێ مانگ مەلا بەختیاری سڕكرد‌و سەرەنجڕاكێشانی بۆ هەریەكە لە قوباد تاڵەبانی ‌و رێواز فایەق دەركرد.
ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەڕێوەچوو.
بەگوێرەی زانیارییەكانی (درەو)، كۆبونەوەكە بەزۆرینەی دەنگ ماوەی (3 مانگ) مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەكێتی سڕكردووە، ئەمە بەهۆی ئەو كتێبەی كە بەمدواییە بەناوی "لەبری بیرەوەری" بڵاویكردەوە‌و كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.
كۆبونەوەی سەركردایەتی، هاوكات بەزۆرینەی دەنگ سەرەنجڕاكێشانی بۆ هەریەكە لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان‌و رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دەركرد، ئەمە بەهۆی ئەوەی بەپێچەوانەی رای هاوسەرۆكەكانی یەكێتییەوە، بەمدواییە بەشداری كۆبونەوەی سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمیان كردووە.

زۆرترین بینراو