کچە چالاکوانێکی دهۆک دەستدرێژی سێکسی دەکرێتە سەری لەلایەن کەسێکی دەست ڕۆیشتوو

هەواڵی / 20/11/2020 401 جار بینراوە

کچە چالاکوانێکی دهۆک دەستدرێژی سێکسی دەکرێتە سەری لەلایەن کەسێکی دەست ڕۆیشتوو


🔸سۆلین ئێڤێ کچە چالاکوانێکی شاری دهۆکە، ڕایگەیاند: "ساڵی ٢٠١٨ کاتێک لە ڕێکخراوێک بەناوی گەشەپێدانی ژنان کارمدەکرد، کوڕێک هەوڵیدا دەستدرێژی سێکسی بکاتە سەرم، بەڵام ئەوکات بەرگریم لەخۆم کرد و بەشێوەیەک لێمدا کە ١٥ ڕۆژ لە نەخۆشخانە خەوێندرا".
🔹وتیشی، دوای ساڵێک لەوەی کە هەردوولامان سکاڵامان تۆمارکرد، دەرئەنجام من ناحەق دەرچوم، چونکە کوڕەکە لە بنەماڵەیەکی گەورە بووە و واستەی هەبووە و ئەمڕۆش بڕیاری دەستگیرکردنم دەرچووە و سزای شەش ساڵ زیندانیم بەسەردا سەپێندراوە".
🔸سۆلین راشیگەیاند"داوا لە ژنان و کچانی کوردستان دەکەم بێنە سەر شەقامەکان و بەرگریم لێبکەن، چونکە من بوومەتە هۆکاری داخستنی دەرگای ڕێکخراوێک کە ڕۆژانە توندوتیژی بەرامبەر بەژنان تیایدا دەکرا، لەهەمان کاتیشدا سەربەرزم بەوەی کە بەرگریم لەنامووسی خۆم و تەواوی کچان و ژنانی وڵاتەکەم لەبەرامبەر کەسانێکی بەدڕەوشتدا کردووە".

زۆرترین بینراو