بۆ گه‌شه‌ی مێشكی منداڵه‌كه‌ت ، هەرگیز ڕێگە مه‌ده‌ بخەوێت، بەبێ خوێندنەوەی چیرۆک.

هەواڵی / 20/11/2020 190 جار بینراوە

بۆ گه‌شه‌ی مێشكی منداڵه‌كه‌ت ، هەرگیز ڕێگە مه‌ده‌ بخەوێت، بەبێ خوێندنەوەی چیرۆک.

شه‌ن پرێس :
گــەر بـتـزانـیـایــە  خــوێـنـدنـەوەی چـیرۆک پـێـش خــەوتن لەدوای تەمەنی دووسـاڵی چــەنـد کـاریـگـەری لـــەســەر پــەروەردەی  مـــێـشــکی مــنـداڵ هــەیــە ، هــەرگـیــز ڕێــگەت نـەئـەدا منــداڵەکــەت بــخـەوێـت ، بـەبــێ خـوێــنـدنــەوەی چــــیـرۆک  ،

سوودەکانی بریتیە لە :
❶ منداڵ  فێری گوێگرتن لەبەرامبەر دەبێت ،  ڕادێت لەسەر گوێڕایەڵی .
 ❷ ئاستی بیرکردنەوە و قوڵبونەوەی بۆ  قسەی بەرامبەر و خەڵک بە گشتی  زۆرتر دەبێت .
 ❸ منداڵ زمان پاراو دەبێت لە دەڕبرینی ڕستەو ووشەی نوێ .
❹ منداڵ هەست بەگرنگیدان دەکات  لەلایەن ئەوکەسەی چیرۆکەکەی بۆ دەخوێنێتەوە .کەئەم هەستە تەنها ،  لەکات بەخشین بە منداڵ خۆی هەستی پێدەکات .
❺ منداڵ فێردەبێت ئارام بگرێت لەسەر ڕوداوەکان و بیر لەبڕیاری پەسەند و ناپەسەند بکاتەوە .
❻ چیرۆک خوێندنەوە وەک داتایەکە بۆ مێشکی منداڵ کە  هەموو ئەو ڕوداوە نەخوازراوەنەی لە ڕۆژ ڕوویانداون  بیری بچێتەوە و   لە یادگەی منداڵەکە بیان سڕیتەوە . چونکە منداڵ بەدەم بیرکردنەوە لە وێنەو ڕوداوەکان دەخەوێت ، زۆر جار خەویشی پێوە دەبینێت .
❼ خۆ خستنە شوێنی  کەسایەتی و شتەکان لە لایەن منداڵەکەوە بۆ چیرۆکەکە .  بەمەش خۆگونجاندنی لەلا دروست دەبێت بۆ  بابەتەکان .
❽ دانایی منداڵ سەرچاوەی کردنەوەی مێشکە بە پرسیاری وورد و ووردەکاری شتەکان ، چیرۆک خوێندنەوە باشترین فاکتەری  کردنەوەی مێشکی منداڵە .
❾ زۆر جار ناتوانیت  بە ئامۆژگاری یاخود   توڕە بوون لەمنداڵ  گللەیەکەت بگەیەنیت بە منداڵەکەت ، بەڵام لە ڕێگەی چیرۆکێک کە ئاوێتەی باسەکەی تۆی تێدا بێت  زۆۆر بەئاسانی دەتوانی بگەیت بەدڵی منداڵ .
❿ پەیوەندی نێوان منداڵ و دایک و باوک بەهێز دەکات .
هەرگیز چیروک خوێندنەوە بەشێوەی  کارتۆن و فیلم ، وەک چیرۆک خوێندنەوەی پێش خەوتن  لەلایەن دایک و باوک  سوود بەخش نابن .

د. کۆچەر عمر
پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان - سلێمانی

زۆرترین بینراو