بەڕێوەبەرى تەندروستى بارزان بە کۆرۆنا کۆچى دوایى کرد

هەواڵی / 20/11/2020 203 جار بینراوە

بەڕێوەبەرى تەندروستى بارزان بە کۆرۆنا کۆچى دوایى کرد

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا هەواڵى کۆچى دوایى بەڕێوەبەرى تەندروستى بارزانى، بڵاوکردەوە.  

لە راگەیەندراوەکەى بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر کە "ناس کورد" بینیوویەتى (20ى تشرینى دووەمى 2020) ئاماژە بەوە کراوە، زۆر بەداخەوە کەمێک پێش ئێستا بەڕێز (مەحمود شێخ عەبدوڵا بارزانی) بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی تەندروستی بارزان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دواییکرد.  

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، ناوبراو لەماوەکانی ڕابردوو خزمەتێکی بەرچاوی دەڤەری بارزانی کردبوو لە ڕووی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری تەندروستی.  

مەحمود شێخ عەبدوڵا بارزانی براى شێخ خەڵات بارزانی نوێنەری مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستانە لە دەڤەرى بارزان. 

 

 


زۆرترین بینراو