لە هەولێر بەبەهای 100 ملیۆن دینار بەرهەمی جیاواز فرۆشراوە

هەواڵی / 16/11/2020 149 جار بینراوە

به‌وێنه‌ .. لە دوو ڕۆژی پێشانگای هەنار
لە هەولێر بەبەهای 100 ملیۆن دینار بەرهەمی جیاواز فرۆشراوە

شه‌ن پرێس:
جوتیارە نموونەیەکەی هەڵبجە رایدەگەیەنێت داهاتی دوو ڕۆژی پێشانگای هەنار و بەرهەمە خۆماڵیەکانی شاری هەولێر نزیکەی 100 ملیۆن دینار بووە، پڕفرۆشترین، بەرهەمیش بەرهەمی هەناربووە.

ئازاد محەمەد جوتیارە نموونەیەکەی هەڵبجە و سەرپەرشتیاری پێشانگای هەنار و بەرهەمە ناوخۆیەکانی هەولێر بەسی ئێن ئینی ڕاگەیاند: کۆی داهاتی دوو ڕۆژی پێشانگاکە نزیکەی 100مێیۆن دینار بووە و بارهەمەکانیش هەمە جۆر بووە نزیکەی 50 جووتیار و کەسایەتی بەشداریان لە پێشانگاکەدا کردبوو.

وتیشی “ئەو بەرهەمانەی لە پێشانگاکە نمایشکرابوون بریتی بوون لە هەنار و روبەهەنار و چاو کەش و گوێز و ماش و برنج و بەرهەمی دیکەش، ئامانجی ئێمە تەنیا پەیداکردنی پارەنییە، بەڵکو ئامانجی سەرەکیمان خزمت کردنی خەڵکی شاری هەولێر و شارو شارۆچکەکانی دیکە هەرێمی کوردسان تا خەڵکی بزانن سود و تامی بەرهەمەکانی ناوخۆ چۆنە و چەند سود بەخشن”.

ئاماژەی باوەشکرد، ئەمە دووهەمین ساڵە ئەو پێشانگایە لەشاری هەولێر دەکەینەوە لە ساڵانی داهاتووش ئەو جۆرە پێشانگایانە

بەبەرهەمی تازە و باشتر بەردەوامی دەبێت هیوادارین هاووڵاتییانیش بە کرینی بەرهەمەکانی جوتیارانی خۆماڵی زیاتر هانمان بدەن تا بەردەوامبین لەسەر کارەکانمان.

زۆرترین بینراو