ئـه‌م مـیـوه‌یـه‌ ڕكـابـه‌ری‌ حـه‌پـی ڤــیــاگــرا ده‌كـات

هەواڵی / 16/11/2020 450 جار بینراوە

ئـه‌م مـیـوه‌یـه‌ ڕكـابـه‌ری‌ حـه‌پـی ڤــیــاگــرا ده‌كـات
 
شه‌ن پرێس:
زۆر به‌كارهێنانی‌ حه‌پی (ڤیاگرا) و جۆره‌كانی‌ تری‌ ده‌رمانی‌ به‌هێزكردنی‌ توانای‌ سێكسی, زه‌ره‌ر و زیانێكی‌ زۆر به‌ ته‌ندروستی‌ مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێ و پسپۆڕان و شاره‌زایانیش ڕێنمایی ده‌كه‌ن كه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك لێیان دوور بكه‌وینه‌وه‌, چونكه‌ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر به‌كارهێنانیان ژیانمان ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و زۆرجاریش ڕووبه‌ڕووی‌ نه‌خۆشیی دڵ و مه‌رگمان ده‌كاته‌وه‌.
پسپۆڕان و پزیشكانی‌ بواری‌ خۆراكی‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ په‌نابردنه‌ به‌ر به‌كارهێنانی‌ میوه‌ و خۆراكه‌ سروشتیه‌كان بۆ به‌هێزكردنی‌ توانای‌ سێكسی باشترین ڕێگایه‌ و هیچ زیانێكی‌ نیـه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین جۆر میوه‌ و خۆراكیان دیاری‌ كردووه‌, كه‌ ئێمه‌ لێره‌دا ئاماژه‌ به‌ یه‌كێكیان ده‌كه‌ین, كه‌ ئه‌ویش میوه‌ی‌ (ئــه‌ڤــۆگــادۆ)یه‌.
پزیشكانی‌ خۆراكی‌ سه‌لماندوویانه‌ كه‌ خـواردنه‌وه‌ی‌ په‌رداخێك له‌ ئاو, یان هاڕڕاوه‌ی‌ میوه‌ی‌ ئه‌ڤۆگادۆ, به‌ قه‌د یه‌ك ده‌نك حه‌پی ڤیاگرا كاریگه‌ریی‌ هه‌یه‌ و ده‌توانێت ڕكابه‌ریی ئه‌و حه‌په‌ بكات.
پێكهاته‌ی‌ ئه‌ڤۆگادۆ به‌ یه‌كێك له‌ باشترین چاره‌سه‌رییه‌كانی‌ گرفته‌كانی‌ بواری‌ سێكس و سۆزداری‌ داده‌نرێت به‌ تایبه‌ت له‌ پیاواندا, ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ بوونی‌ ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆر له‌ ڕیشاڵه‌كان و ڤیتامینه‌كان تیایدا و ده‌بێته‌ هۆی‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ هۆڕمۆنی‌ (تستترۆجین) كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ ووروژاندنی‌ حه‌ز و ئاره‌زووی‌ سێكسی له‌ پیاواندا و زۆر سه‌لامه‌ته‌ و هیچ كاریگه‌رییه‌كی‌ خراپی نیه‌.







زۆرترین بینراو