تاران .. كه‌سی دووه‌می‌ قاعیده‌ كوژرا

هەواڵی / 16/11/2020 240 جار بینراوە

تاران .. كه‌سی دووه‌می‌ قاعیده‌ كوژرا
 
شه‌ن پرێس:
له‌ ڕاپۆرتێكیدا, ڕۆژنامه‌ی‌ (نیویۆرك تایمز)ی‌ ئه‌مریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئیسرائیل له‌ناو شاری‌ تارانی‌ پایته‌ختی‌ ئێراندا (أبو محمد میصری‌)ی‌ كه‌سی‌ دووه‌می‌ ڕێكخراوی‌ قاعیده‌ی‌ كوشتووه‌.
ڕۆژنامه‌كه‌ له‌ زاری‌ گه‌وره‌ به‌رپرسانی‌ ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌ ئه‌مریكای‌ گواستووه‌ته‌وه‌ كه‌ أبو محمد میصریی‌ كه‌سی دووه‌می‌ ڕێكخراوی‌ قاعیده‌ له‌ شه‌قامێكی‌ گشتی‌ تارانی‌ پایته‌ختی‌ ئێران له‌لایه‌ن ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌ ئیسرائیل (مۆساد)ه‌وه‌ كوژراوه‌.
نیویۆرك تایمز ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ أبو محمد میصری‌ تۆمه‌تباره‌ به‌وه‌ی‌ كه‌ پلانداڕێژه‌ری‌ هێرشه‌كانی‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌كانی‌ ئه‌مریكایه‌ له‌ ئه‌فریقا و خه‌زووری‌ حه‌مزه‌ی‌ كوڕی‌ ئوسامه‌ بن لادنی‌ سه‌رۆكی‌ پێشووی‌ ڕێكخراوه‌كه‌ش بووه‌ و له‌لایه‌ن دوو ماتۆڕسكیله‌وه‌ ته‌قه‌ی‌ لێكراوه‌ و كوژراوه‌.
له‌ به‌یاننامه‌یه‌كیشیدا, وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌ كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێكخراوی‌ قاعیده‌ له‌ ئێراندا بوونی‌ نیه‌ و ئامۆژگاریی‌ میدیاكانی‌ ئه‌مریكاشی كردووه‌ كه‌ نه‌كه‌ونه‌ داوی‌ سیناریۆ درۆكانی‌ به‌رپرسانی‌ ئه‌مریكا و ئیسرائیله‌وه‌.

زۆرترین بینراو