دواجار تره‌مب دانی‌ نا به‌سه‌ركه‌وتنی‌ بایدندا

هەواڵی / 16/11/2020 192 جار بینراوە

دواجار تره‌مب دانی‌ نا به‌سه‌ركه‌وتنی‌ بایدندا
 
شه‌ن پرێس:
دواجار سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا دانی‌ نا به‌سه‌ركه‌وتنی‌ ڕكابه‌ره‌ دیموكراتیه‌كه‌ی‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی‌ سه‌ره‌تای‌ ئه‌م مانگه‌ و جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ هۆكاری‌ سه‌ركه‌وتنه‌كه‌یشی ساخته‌كاری‌ بووه‌.
ئه‌مڕۆ (دۆناڵد تره‌مب)ی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا له‌ تویتێكیدا له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تویته‌ر, دانی‌ نا به‌سه‌ركه‌وتنی‌ (جۆ بایدن)ی‌ ڕكابه‌ریدا و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ بایدن به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش باوه‌ڕی‌ وابوو كه‌ سه‌ركه‌وتوو نابێت.
تره‌مب نوسیویشیه‌تی‌: بایدن سه‌ركه‌وت, چونكه‌ ساخته‌كاریی‌ زۆری‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ كرد.
ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ڕێگری‌ له‌ چاودێران و سه‌رپه‌رشتیارانی‌ ده‌نگدانه‌كه‌ كراوه‌ تا ئه‌ركه‌كانیان ڕابپه‌ڕێنن و باسیشی له‌وه‌ كرد كه‌ كۆمپانیای‌ (dominion) ئه‌ركی‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌, كه‌ ئه‌و به‌ (چه‌پی توندڕه‌و و به‌دناو) وه‌سفی كرد.

زۆرترین بینراو