دەرزی لینجی چییە؟بۆ چارەسەركردنی چ نه‌خۆشییه‌ك به‌كارده‌هێنرێت؟

هەواڵی / 16/11/2020 344 جار بینراوە

دەرزی لینجی چییە؟بۆ چارەسەركردنی چ نه‌خۆشییه‌ك به‌كارده‌هێنرێت؟

دەرزی لینجی ( هایلۆرۆنیك ئەسید )
◾️ دەرزی لینجی چییە؟
ئەم دەرزیە بەكار دەهێنرێت بۆ چارەسەركردنی نەخۆشی داخورانی جومگەكان ( سەوەفان ) بەتایبەتی سەوەفانی جومگەی ئەژنۆكان .
ئەم دەرزیە لەم چەند ساڵەی ڕابردودا سەركەوتنێكی گەورەی بەدەستهێناوە لە بواری چارەسەری نەخۆشی داخوران و سەوەفانی جومگەی ئەژنۆ ، بۆیە ئێستا بە ڕادەیەكی زۆر بەكار دەهێنرێت لە وڵاتە ئەوروپی و پێشكەوتوەكاندا چونكە سودێكی زۆری هەیە و كاریگەری لاوەكی و زەرەری نییە تەنانەت ئەگەر ساڵانە چەند جارێكیش بەكار بهێنرێت .
◾️ ئەم دەرزیە ناوە زانستیە توبیەكەی بریتە لە هایلۆرۆنیك ئەسید ( Hyaluronic Acid ) ، كە مادەیەكی سروشتی لینجە وەكو جێڵ ، ئەم مادەیە بە سروشتی بوونی هەیە لە ناو شلەی جومگەی ئاساییدا ( Synovial fluid) كە یارمەتیدەرە بۆ چەوركردنی ناوەوەی جومگە و ئاسانكردنی جوڵە لە نێوان ئێسكەكانی جومگە ، بەڵام لە حاڵەتی نەخۆشی سەوەفان ئەم مادە لینجیە كەم دەبێتەوە لەناو جومگە بەمەش توشی لێكخشان و داخورانی كڕكڕاگە و ئێسكی ناو جومگەكە دەبێت ، بۆیە بەكارهێنانی ئەم دەرزیە جارێكی تر ڕوپۆشی ناوەوەی جومگەكان چەور دەكاتەوە بەمەش جوڵەی جومگەكە دەگێڕێتەوە بۆ باری ئاسایی و ئازاڕی جومگەكەش كەم دەكاتەوە و بەمەش ڕێگری دەكات لە زیاتر داخورانی كڕكڕاگەی ناو جومگەكان .
◾️ كاریگەری ئەم دەرزییە :
بەكارهێنانی دەرزی لینجی هۆكارە بۆ كەمكردنەوەی هەوكردن ( إلتهاب ) و ئازاری جومگە كە دروست دەبێت بەهۆی سەوەفانەوە ( ئەم دەرزیە بە تەنها ئازار شكێن نییە ) ، بەو شێوەیە جارێكی تر یارمەتی گەڕانەوەی جوڵە و بەكارهێنانی جومگەكە دەگێڕێتەوە.

◾️ ئەم دەرزیە زیاتر بەسودە بۆ چارەسەری سەوەفانی سەرەتایی و مامناوەند وە هەندێ جار بۆ حاڵەتی داخوران و سەوەفانی پێشكەوتوش بەكار دەهێنرێت.
كاريگەری ئەم دەرزییە دوای ٣-٤ هەفتە لە بەكارهێنانی بەتەواوی دەردەكەوێت و مەرجیش نییە لە هەموو نەخۆشێك هەمان نەتیجە و كاریگەری هەبێت ، بە شێوەیەكی گشتی هەندێ نەخۆش ٦ مانگ و هەندێ نەخۆش ١ساڵ سودی لێ دەبینن .


دكتور عومه‌ر مەلا ئه‌حمه‌د وەجاخی
پسپۆڕی نەخۆشیەكانی ئێسك و جومگە و فەقەرات

زۆرترین بینراو