سەعدی ئەحەمەد پیرە لەبارەی موچەی دوو مانگی داهاتووەوە روونکردنەوە دەدات

هەواڵی / 16/11/2020 259 جار بینراوە

هاوسەرۆکی یەکێتی:دڵنیاین موچەی ئەم دوو مانگەی فەرمانبەران دەدرێت
سەعدی ئەحەمەد پیرە لەبارەی موچەی دوو مانگی داهاتووەوە روونکردنەوە دەدات

شه‌ن پرێس:
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە زاری هاوسەرۆکی یەکێتیەوە رایگەیاند، "دڵنیاین موچەی ئەم دوو مانگەی فەرمانبەران دەدرێت"، دەشڵێت، "پارتی بە پلەی یەکەم دواتر یەکێتی پارەیەکی زۆری خەرجکرد بۆ ئەوەی سوننە پشتگیری بکات لە مەوقیفی سیاسیدا، بەڵام دواتر خەنجەریان لە پشتماندا."

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا رایگەیاند، "ئێمە لەگەڵ عێراق رێککەوتنمان کردووە نەوت رادەستی سۆمۆ بکەین، بەڵام پێوەی پابەند نەبووین"، هاوکات، لە زاری هاوسەرۆکی یەکێتیەوە دەڵێت، "دڵنیاین موچەی ئەم دوو مانگەی فەرمانبەران دەدرێت."

راشیگەیاندووە، "پارتی بە پلەی یەکەم دواتر یەکێتی  پارەیەکی زۆری خەرجکرد بۆ ئەوەی سوننە پشتگیری بکات لە مەوقیفی سیاسی بەڵام دواتر خەنجەریان لە پشتماندا."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ناکرێت خۆمان فەقیر بکەین بڵێین بەغدا زوڵمی لێکردووین دەبێت هەوڵی رێککەوتن بدەین و کەمتەرخەمیەکە لەخۆمانە، کە پێوست بە هەرەشەی ئاو و جیابونەوە ناکات لە دژی بەغدا."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەگەر لایەنە عێراقییەکان بۆچوونی شەقام دەکەن بە بنەما بۆ دژی کورد تەنیا بارەگای حزبێکی کوردی نەسوتاوە، رۆژانە خەڵک دژی سوننە و شیعە لە بەغدا خۆپیشاندان دەکەن و پەلارماری بارەگا حزبییەکانیان دەدەن."

دەشڵێت، "راستە پارتی هێزی یەکەمی حکومەتی هەرێمە، بەڵام کێشەی هەرێم و بەغدا تەنها بە پارتی و یەکێتی چارەسەر نابێت، بەڵکو دەبێت سەرجەم حزبەکان هاوکاربن."

زۆرترین بینراو