تایبه‌ت به‌ خانمان : به‌م ڕێگایانه‌ ئازاری‌ سوڕی‌ مانگانه‌ كه‌م بكه‌ره‌وه‌

هەواڵی / 15/11/2020 304 جار بینراوە

تایبه‌ت به‌ خانمان : به‌م ڕێگایانه‌ ئازاری‌ سوڕی‌ مانگانه‌ كه‌م بكه‌ره‌وه‌

شه‌ن پرێس:
له‌و ماوه‌یه‌ی‌ كه‌ ئافره‌تان تیایدا ده‌كه‌ونه‌ سوڕی‌ مانگانه‌وه‌, توشی ئازارێكی‌ زۆر ده‌بنه‌وه‌ و ده‌كرێت به‌م ڕێگایانه‌ی‌ لای‌ خـواره‌وه‌ كه‌مێك له‌ ئازاره‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه‌:
1/ به‌كارهێنانی‌ گه‌رمی‌, كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ڕێگا باشه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئازاره‌كانی‌ سوڕی‌ مانگانه‌  و خاوكردنه‌وه‌ی‌ ماسولكه‌كان و نه‌مانی‌ گرژبوونه‌كانی‌, بۆ نمونه‌ دانانی‌ جه‌وه‌نه‌ی‌ ئاوی‌ گه‌رم له‌سه‌ر پشت, یان له‌سه‌ر سكی.
2/ خـواردنه‌ چه‌وره‌كان كه‌م بكه‌ره‌وه‌.
3/ خۆت له‌ خـواردنی‌ خۆراكه‌ ترشه‌كان به‌دوور بگره‌.
4/ وه‌رزش و ڕاهێنانی‌ سوك ئه‌نجام بده‌, وه‌ك یۆگا و به‌پێ ڕۆیشتن, به‌ڵام ئاگاداربه‌ نابێ ڕاهێنانی‌ قورس بكه‌یت.
5/ئه‌گه‌ر جگه‌ره‌كێشیت, پێویسته‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌و كاتانه‌دا لێی‌ دووربكه‌ویته‌وه‌, ته‌نانه‌ت نابێ دووكه‌ڵه‌كه‌یشی بێت به‌سه‌رتا.
6/ پێویسته‌ له‌و ڕۆژانه‌دا دڵه‌ڕاوكێت كه‌م بكه‌یته‌وه‌, بۆ نمونه‌ ده‌توانیت بچیته‌ ناو باخچه‌یه‌كه‌وه‌ و هه‌ناسه‌ی‌ قوڵ هه‌ڵبمژیت.
7/ خۆت له‌ خـواردنی‌ سوێری‌ و تونی‌ و ترشی به‌دوور بگره‌.
8/ خـواردنه‌وه‌ كافایینه‌كانی‌ وه‌ك قاوه‌ و چا كه‌م بكه‌ره‌وه‌.
9/ هه‌وڵبده‌ زۆرتر پشوو بده‌یت.
10/ به‌هه‌موو جۆرێك خۆت له‌ خـواردنه‌وه‌ كحولیه‌كان به‌دوور بگره‌.
11/ زیاتر بایه‌خ بده‌ به‌ خـواردنی‌ میوه‌ و سه‌وزه‌.
ئه‌و كارانه‌ی‌ زیان به‌ گورچیله‌كانت ده‌گه‌یه‌نن
 
شه‌ن پرێس:
پزیشكانی‌ تایبه‌ت به‌ گورچیله‌ باس له‌و ڕه‌فتار و كارانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ زۆر زیان به‌ گورچیله‌كانمان ده‌گه‌یه‌نن و ده‌بێته‌ هۆی‌ خراپبوون و ماندووبوونیان, كه‌ ئه‌مانه‌ی‌ لای‌ خـواره‌وه‌ هه‌ندێكیانن:
1/ كه‌م خـواردنه‌وه‌ی‌ ئاو: كه‌م خـواردنه‌وه‌ی‌ ئاو له‌ زۆر ڕووه‌وه‌ زیان به‌ ته‌ندروستیمان ده‌گه‌یه‌نێت به‌تایبه‌تیش گورچیه‌كانمان, كه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ سسبوونی‌ گورچیله‌كانمان و ژه‌هره‌ زیانبه‌خشه‌كانی‌ ناو جه‌سته‌مان ناپاڵێوێت.
2/ زۆر خــواردنی‌ خـوێ‌: توێژینه‌وه‌ پزیشكیه‌كان ئاشكرایانكردووه‌ كه‌ زیاده‌ڕۆییكردن له‌ خـواردنی‌ خوێ‌ و سوێری‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ دروستبوونی‌ بـه‌رد له‌ گورچیه‌كانماندا.
3/ زیاده‌ڕۆییكردن له‌ خـواردنی‌ گۆشتی‌ سور: پزیشكان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ زیاده‌ڕۆییكردن له‌ خـواردنی‌ گۆشتی‌ سور زیانی‌ زۆر به‌ گورچیله‌كان ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێته‌ هۆی‌ ماندووبوونی‌ جگه‌ر و گورچیله‌كان, چونكه‌ پڕۆتینه‌كانی‌ ناوی‌ كاتێكی‌ زۆری‌ ده‌وێت تا له‌لایه‌ن گورچیله‌كانه‌وه‌ بپاڵێورێت.
4/ پزیشكان ئاشكرایانكردووه‌ كه‌ كه‌مخه‌وی‌ ڕاسته‌وخۆ كارده‌كاته‌ سه‌ر جه‌سته‌ و ماندووی‌ ده‌كات و به‌تایبه‌تیش گورچیله‌كان ته‌ممه‌ڵ ده‌كات.
5/ خۆ پشتگوێخستن و سه‌ردانی‌ نه‌كردنی‌ پزیشكی‌ پسپۆڕ له‌كاتی‌ هه‌بوونی‌ ئازار له‌ گورچیله‌كانماندا.





زۆرترین بینراو