ئه‌مریكا .. سه‌گێك به‌ سه‌رۆكی‌ شاره‌وانی‌ هه‌ڵبژێردرا !!

هەواڵی / 15/11/2020 121 جار بینراوە

(13,000) ده‌نگی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
ئه‌مریكا .. سه‌گێك به‌ سه‌رۆكی‌ شاره‌وانی‌ هه‌ڵبژێردرا !!
شه‌ن پرێس:
له‌ شارۆچكه‌یه‌كی‌ سه‌ر به‌ ویلایه‌تی‌ (كنتاكی‌)ی‌ ئه‌مریكا ئاهه‌نگێكی‌ گه‌وره‌ به‌بۆنه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌گێك به‌ سه‌رۆكی‌ شاره‌وانیی‌ ناوچه‌كه‌ گێڕدرا.
ئه‌و سه‌گه‌ سه‌رۆكه‌ ناوی‌ (ویڵبۆر)ه‌ و له‌ جۆری‌ (پۆڵدۆگ)ی‌ فه‌ڕه‌نسیه‌ و له‌ پڕۆسه‌ی‌ ده‌نگدانه‌كه‌یدا توانیی‌ (13) هه‌زار و (143) ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت و به‌سه‌ر سه‌گه‌ سه‌رۆك شاه‌وانیه‌كه‌ی‌ ئێستادا سه‌ربكه‌وێت به‌ناوی‌ (پاوڵتر) كه‌ له‌ساڵی‌ (2017)ه‌وه‌ سه‌رۆكی‌ شاره‌وانیی‌ ناوچه‌كه‌یه‌ !!.
شایانی‌ باسه‌ كه‌ هه‌موو سێ‌ ساڵ جارێك له‌و ناوچه‌یه‌ و له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی‌ (رابیت هاچ)ه‌وه‌, هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌گێك بۆ سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی‌ ئه‌نجام ده‌درێت و ده‌شووترێت كه‌ مه‌به‌ست له‌و كاره‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ كۆمه‌كی‌ داراییه‌.


زۆرترین بینراو