پەكەكە گەریلاكانی خۆی ئاگادار دەكاتەوە خۆیان لەشەڕ و رووبەروبونەوەی هێزەكانی پارتی بپارێزن

هەواڵی / 30/10/2020 179 جار بینراوە

هێزی گوڵانن
پەكەكە گەریلاكانی خۆی ئاگادار دەكاتەوە خۆیان لەشەڕ و رووبەروبونەوەی هێزەكانی پارتی بپارێزن

شارپرێس:
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەناو پەکەکە راگەیاند،هەموو گەریلاكانیان ئاگادارکراونەتەوە کە خۆیان لە شەڕ ورووبە ڕوبوونەوەی سەربازی لەگەڵ هێزەکانی پارتی بپارێزن.

ئەو سەرچاوەیە کەنەیویست ناوی بڵاوبکریتەوە بەشارپرێسی وتی،هەرچەندە هێزە هێنراوەکەی پارتی هاتونەتە ناوچەی شاخی گارا و پێیان وتراوە لە دووری ٣٠٠ مەترەوە بۆیان هەیە تەقە لە هێزەکانی پەکەکە بکەن، بەڵام سەرکردایەتی پەکەکە بە هێزەکانی خۆیان وتوە خۆیان بەدور بگرن لەوناوچانەی هێزەکانی ئەوانی لێیە.

بەپێی زانیارییەکان ئەو هێزەی جوڵەی پێکراوە هێزی گوڵانن و بەشێک لەهێزەکانی رۆژیشیان تێدایە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لەوکاتەوە کە لەوناوچانە جێگیر کراون تا ئێستا شەڕو پێکدادان دروست نەبووە.
ئەوەش لەكاتێكدایە، ماوەیەكە پەیوەندییەكانی نێوان پەكەكە و پارتی تادێت ئاڵۆزتر دەبێت و لەماوەی رابردووش موراد قەرەیلان داوای دەستێوەردانی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی كرد تاگرژییەكان نەتقنەوە و شەڕی نێوان كورد و كورد روونەدا.

زۆرترین بینراو