سعودییه‌.. هێرشكرایه‌ سه‌ر كونسوڵخانه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ جده‌

هەواڵی / 29/10/2020 94 جار بینراوە

سعودییه‌.. هێرشكرایه‌ سه‌ر كونسوڵخانه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ جده‌


له‌ شاری (جده‌)ی سعودیه‌، هاووڵاتیه‌ك به‌ چه‌قۆ هێرشی كرده‌ سه‌ر كونسوڵخانه‌ی فه‌ڕه‌نسا و پاسه‌وانێكی برینداری كرد.

ئاژانسی هه‌واڵی سعودیه‌ بڵاوی كرده‌وه‌: له‌ شاری (جده‌)ی ناوه‌ندی پارێزگای (جده‌)، كه‌سێك به‌ چه‌قۆ هێرشی كرده‌ سه‌ر كونسوڵخانه‌ی فه‌ڕه‌نسا و یه‌كێك له‌ پاسه‌وانه‌كانی بریندار كرد.

به‌پێی زانیارییه‌كان، پاسه‌وانی كونسوڵخانه‌كه‌ له‌ هێرشه‌كه‌دا به‌ سووكی بریندار بووه‌ و بۆ نه‌خۆشخانه‌ گواستراوه‌ته‌وه‌.

لای‌ خۆیه‌وه‌، (محه‌ممه‌د غامیدی) وته‌بێژی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی جده‌ ڕایگه‌یاند: هێرشبه‌ره‌كه‌ كه‌ له‌ چله‌كانی ته‌مه‌نیدایه‌، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیر كراوه‌ و ڕێوشوێنی یاسایی له‌گه‌ڵدا ده‌گیرێته‌ به‌ر.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، باڵیۆزخانه‌ی فه‌ڕه‌نسا له‌ ڕیازی پایته‌ختی سعودیه‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كونسوڵخانه‌كه‌ی له‌ جده‌ بڵاو كرده‌وه‌و سه‌ركۆنه‌ی كرد.

زۆرترین بینراو