پەرلەمانتارێكی گۆڕان: بزوتنەوەكەمان بەرنامەكەی كردۆتە قوربانی چەند پۆستێكی بچوك

هەواڵی / 29/10/2020 128 جار بینراوە

کە زۆرینەیان گرێبەستن
پەرلەمانتارێكی گۆڕان: بزوتنەوەكەمان بەرنامەكەی كردۆتە قوربانی چەند پۆستێكی بچوك

شه‌ن پرێس:
هۆشیار عەبدوڵا، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق دەڵیت، بزوتنەوەی گۆڕان لەم خولەی ئێستادا، پێچەوانەی خولی رابردو، ئامانج و بەرنامە سیاسییەكەی خۆی كردۆتە قوربانی چەند پۆستێكی بچوك و رەمزی.

ئاوێنە: هۆشیار عەبدوڵا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە تویتێكدا رایگەیاند"خولی رابردو گۆڕان قوربانی دا بە پۆستی باڵای سەرۆکایەتیی پەرلەمان و چەندین وەزارەتی گرنگ لە پێناوی بەردەوامبون لەسەر رێگا و بنەما فکرییەکانی."

وتوشیەتی"ئەم خولە پێچەوانەکەی دەکا؛ قوربانیدان بە ئامانج و بەرنامەی سیاسیی بۆ چەند پۆستێکی بچوک و رەمزی کە زۆرینەیان گرێبەستن."

تویتەكەی ئەو پەرلەمانتارە دوای ئەوە دێت كە ئەمڕۆ، کاوە عەبدوڵا، رێکخەری ژوری حکومەتی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند،بزوتنەوەكەیان لەچوارچێوەی رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم و پڕکردنەوەی پشکی لایەنەکاندا، حەوت پۆستی راوێژكارو شارەزای دیکەی لە سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت وەرگرتوەو سەرجەم پۆستەکانیش بە کاندیدی ژن پڕکراونەتەوە.

زۆرترین بینراو