وته‌بێژی كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی: پێمان سه‌یره‌ كه‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌ڕله‌مان پشتیوانی فه‌ره‌نسا ده‌كات

هەواڵی / 29/10/2020 95 جار بینراوە

ئه‌و بیست و پێنج په‌ڕله‌مانتاره‌ هه‌ڵه‌بژێرن به‌ده‌نگده‌رانی‌ خۆشیانه‌وه‌
وته‌بێژی كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی: پێمان سه‌یره‌ كه‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌ڕله‌مان پشتیوانی فه‌ره‌نسا ده‌كات

شه‌ن پرێس:
وته‌بێژی كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ رایگه‌یاند كه‌ سه‌ریان سه‌ڕماوه‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌ڕله‌مان پشتیوانی‌ فه‌ره‌نسا ده‌كات، ده‌شڵێت له‌گه‌ڵ كام هه‌ڵوێسته‌ی‌ فه‌ره‌نسادایه‌!!

رێبوار حه‌مه‌د وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیبسلامی كوردستان رایگه‌یاند "دڵنیاین ئه‌گه‌ر ڕاپرسیه‌ك بكرێت له‌هه‌رێمی‌ كوردستان و پرسار له‌خه‌ڵكی‌ بكرێت كێ‌ به‌نوێنه‌ری‌ ڕاسته‌قینه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان ده‌زانن، ئه‌و سێ‌ فراكسیۆنه‌ی‌ له‌كۆنسۆڵخانه‌ی‌ فه‌ره‌نسا پشتگیری‌ فه‌ڕه‌نسایان كرد، یاخود ئه‌م بیست و پێنج په‌ڕله‌مانتاره‌ی‌ دژی‌ سوكایه‌تیه‌كانی‌ فه‌ڕه‌نسا نیگه‌رانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانیان گه‌یاند, پێگومان هه‌مووان ئه‌و بیست و پێنج په‌ڕله‌مانتاره‌ هه‌ڵه‌بژێرن به‌ده‌نگده‌رانی‌ خۆشیانه‌وه‌".

زۆرترین بینراو