ڕادیۆی فەڕەنسای نێودەوڵەتی : مانگا دەم بە خەندەکەی فەڕەنسا لە کوەیت دەستی بە گریان کرد

هەواڵی / 28/10/2020 351 جار بینراوە

ڕادیۆی فەڕەنسای نێودەوڵەتی : مانگا دەم بە خەندەکەی فەڕەنسا لە کوەیت دەستی بە گریان کرد


ڕادیۆی فەڕەنسای نێودەوڵەتی لەبارەی بایکۆتی بەرهەمە فەڕەنسییەکان لە بەشێک لە وڵاتانی ئیسلامی بابەتێکی بڵاوکردووەتەوە، لە بەشێکیدا دەڵێت "مانگا دەم بە خەندەکە" چیدیکە لە کوەیت پێناکەنێت. بەکارهێنەرەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش وێنەی مانگاکەیان لە مانگایەکی دڵخۆشەوە بۆ مانگایەکی دڵتەنگی فرمێسک لە چاو گۆڕیوە و لەجیاتی (البقرة الضاحكة ) لەسەریان نووسیوە (البقرة الباکیة).

ڕادیۆکە باسی لەوەش کردووە، 430 ئاژانسی گەشتکردنی ئاسمانی، بەهۆی سوکایەتییەکان بە پێغەمبەری ئیسلام (صلی اللە علیە وسلم) گەشتەکانیان بۆ فەڕەنسا هەڵپەساردووە.

پێشتر سەرۆکی ئۆپۆزیسیۆنی فەرەنسا باسی لە خراپی دۆخەکە کرد و گوتی "ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا بەتەواوی وەزعەکە لەژێر کۆنترۆڵی دەرچووە". وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنساش داوای لە حکومەتی وڵاتانی ئیسلامی کرد کە بایکۆتی کەلوپەل و بەرهەمەکانی ڕاگرن و بایکۆتکارانی بە "کەمینەیەکی تووندڕەو" ناوزەدکرد.


زۆرترین بینراو