مەترسی و زیانەکانی سیستمی خۆراکی، ریجیمی ، کیتۆ

هەواڵی / 27/10/2020 275 جار بینراوە

مەترسی و زیانەکانی سیستمی خۆراکی، ریجیمی ، کیتۆ ....

 

شه‌ن پرێس :
لە ئێستاوە بەشێک لە هاوڵاتیان بۆ کەمکردنەوەی کێش یان کۆنترۆلی شەکر پەنا دەبەن بۆ سیستمی خۆراکی کیتۆ .
لە گەڵ ئەوەی سوودی زۆری هەیە ، سیستمی خۆراکی  کیتۆ بێ کێشەی تەندروستی نیە !
بە کورتی ، هەندێک لە مەترسیەکان و زیانەکان  ی ئەوانەی خوارەوەن:
١. کۆئەندامی هەرس:   قەبزی یان زگچوون  هەندێک جار دڵ هەڵچوون و گەرانەوەی ترشی گەدە.
٢. گورچیلەکان: بردی گورچیلە.
٣. ڤیتامین و کانزاکان: کەمبوونەوەی رێژەی ڤیتامین دی و پۆتاسیۆم و مەگنیسۆم و فۆسفەیت.
٤. دڵ و خوێنبەرەکان: مەترسی زیادبوونی رێژەی چەوریەکان لەسەر  دڵ و خوێنبەرەکان زەنگێکی مەترسیدارە.
٥. ماسولکە و ئێسک: مەترسی لاوازبوون و سیستی  ماسولکە و ئێسک هەیە.
٦. ئەگەری زیانی زیاتر هەیە لەو کەسانەی نەخۆشی جگەر و زەرداو و پەنکریاس و گلاندی ثایرۆیدیان هەیە.
٧. کاریگەری لەسەر سووری مانگانە هەیە.
٨. زیان و مەترسی کیتۆ لە شەکرە جۆری ١ زۆرترە.
٩. تێکچوونی مەزاج ی ئەو کەسە وە تێکچوونی باری کۆمەڵایەتی بەدوورکەوتنەوەی لەو خۆراکەی کەسانی چواردەوری دەیخۆن.
١٠. کەمبوونەوەی توانای بیرکردنەوەی وورد و فۆکەس کردن ، ترکیز.
ئەو ١٠ خاڵەی سەرەوە مەرج نیە هەمووی رووبدات وە بە پێی کەس و ریجیمەکە دەگۆرێت.
کیتۆ ش پێویستی بە دەستکاری کردنێکی پزیشکیانە و زانستانە هەیە بە جۆرێک لە گەل تەمەن و رەگەز و باری تەندروستی ئەو کەسە گونجاو بێت.
نابێت هیچ کەس لە خۆیەوە دەست بە کیتۆ بکات وە باشتر وایە لایەنی کەم پزیشکێکی پسپۆر یان شارەزای خۆراک پرۆگرامێکی گونجاوی بۆ دانێت وە دواتر  سەرپەرشتی بکات.
پێویستە ئامانج لە کیتۆ تەندروستی باشتر  بێت نەوەک تەنها دابەزینی کێش.
هەر تەندروست بن ...
د. شێروان رەحمانەشەل

زۆرترین بینراو