لە رووداوێکی دەگمەندا کەسێک خۆی سەردەبڕێت

هەواڵی / 24/10/2020 165 جار بینراوە

لە رووداوێکی دەگمەندا کەسێک خۆی سەردەبڕێت

شه‌ن پرێس :
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلیمانی رایگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هاوڵاتییه‌ك كه‌ ته‌مه‌نی له‌سه‌روی 60 ساڵه‌وه‌ بووه‌ بە چەپکێک گوڵەوە داوای لە پاسەوانى بیناى پزیشکى دادی سلێمانى كردووه‌ کە دەست بە ئاو بگەیەنێت و پاسەوانەکەش رێگاى دەستشۆرى پیشاندەدات و هاوڵاتییه‌كه‌ چۆته‌ ده‌ستشۆره‌كه‌.
وتیشی، له‌ناو ده‌ستشۆره‌كه‌ ده‌نگێك هاتووه‌ و پاسه‌وانەکە‌ چوه‌ته‌ شوێنه‌كه‌ و سه‌ره‌تا وایزانیوه‌ بوراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام دواتر ده‌رگاكه‌ی كردوه‌ته‌وه‌ و بینیویه‌تی‌ به‌ چه‌قۆ له‌ملی خۆی داوه‌ و هه‌وڵی خۆ كوشتنی داوه‌. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هاوڵاتییه‌كه‌یان گه‌یاندوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ و له‌ ئێستادا له‌ ژیاندا ماوه‌.