په‌رله‌مانتارێكی پارتی له‌ عێراق : ھەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام نادرێت و دوا دەخرێت .

هەواڵی / 24/10/2020 109 جار بینراوە

په‌رله‌مانتارێكی پارتی له‌ عێراق : ھەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام نادرێت و دوا دەخرێت .

 

شه‌ن پرێس :
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی ڕایگەیاند : کۆمسیۆن ناتوانێ لە ماوەی چوار مانگدا ھەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدات و دوا دەخرێت.

مەیادە نەجاڕ، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی ڕایگەیاند، لەبەر ئەوەی ڕێككەوتن لەسەر یاسای ھەڵبژاردن نەكراوە و حكومەتیش پارەی نییە بوودجە بۆ كۆمسیۆن تەرخان بكات، بۆیە کۆمسیۆن ناتوانێ لە ماوەی چوار مانگدا ھەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدات و دوا دەخرێت.

زۆرترین بینراو