نوێترین زانیاری لەسەر بارودۆخی شێروان شێروانی.

هەواڵی / 24/10/2020 108 جار بینراوە

نوێترین زانیاری لەسەر بارودۆخی شێروان شێروانی.

ڕوگەش عزەدین جەبار ، هاوسەرى ڕۆژنامەنوس شێروان شێروانى بە پێگەی ناس ڕاگەیاندووە:
🔸 ڕۆژی (هەینى) خاچى سورى نێودەوڵەتى پەیوەندیان پێوە کردم و دواى ئەوەى سەردانى شێروانیان کرد بوو لەزیندان و بینویانە نامەیەکى ئەویان پێ بوو بەهۆى ئەوەى من دورم لەهەولێرەوە بۆ ئەوەى زوو ناوەڕۆکەکەى بزانم بۆیان خوێندمەوە.
🔹شێروان شێروانی  لەناوەڕۆکى نامەکەدا دەڵێت بارودۆخم باشە لەزیندان و خواردن و خواردنەوەشم باشە و خەمى منتان نەبێت.
🔸من لەسەر زارى بەرپرسانى خاچى سورى نێودەوڵەتیەوە بیستومە کە دەموچاو و جەستەى هیچ شوێنەوارێکى لێدانى پێوە نەبووە.
🔹ئێستا شوێنى زیندانیەکەى شێروان دەزانین و لەئاسایشى گشتى هەولێرە.

 

گومان لەو سەردانە دەکرێت، کە خاچی سوور بۆ لای شێروان شێروانیی ڕۆژنامەنووسی کردبێت

گومان لەو سەردانە دەکرێت، کە خاچی سوور بۆ لای شێروان شێروانیی ڕۆژنامەنووسی کردبێت، کە دوو هەفتەیە لە لایەن ئاسایشی پارتییەوە لە هەولێر دەستگیر کرداوە.
هەرێم ڕەفعەت، پارێزەری شێروان شێروانی ڕایگەیاند: تەنها ژنێك بە ناوی خاچی سووری نێودەوڵەتی تەلەفۆنی بۆ هاوسەرەكەی شێروان كردووە و پێی ڕاگەیاندووە كە شێروان ئازار نەدراوە و خواردنی باشە، ئەم تەلەفۆنە جێگای گومانە لای ئێمە، ئەگەر بە فعلی خاچی سووری نێودەوڵەتی سەردانی شێروانیان كردووە پێویست بوو خودی شێروان لەگەڵ هاوسەرەكەی قسە بكات بۆ دڵنیابوون لە باشیی بارودۆخی، بەڵام بەداخەوە تاوەكو ئێستا هیچ سۆراغێكی باوەڕپێكراو نییە.

زۆرترین بینراو