یه‌كێتی: پڕۆژە پێشنیازی هێما نیشتیمانیەكانی پارتی مەودای ئازادی رادەبرین تەسك دەكاتەوە

هەواڵی / 23/10/2020 175 جار بینراوە

خێزانه‌ سیاسییه‌كان پیرۆز ده‌كات
یه‌كێتی: پڕۆژە پێشنیازی هێما نیشتیمانیەكانی فراكسیۆنی پارتی مەودای ئازادی رادەبرین تەسك دەكاتەوە

شه‌ن پرێس:
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت پڕۆژە پێشنیازی هێما نیشتیمانییەكان كه‌له‌لایه‌ن فراكسیۆنی پارتییه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌ لەگەڵ هەل و مەرجی ئێتسادا پێویست نییە، هەروەها پڕۆژەكەش وادەكات مەودای ئازادی رادەبرین بەرتەسكتر دەكاتەوە.

لوقمان وەردی ئەندامی فراكسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: بەبڕوای ئێمە پڕۆژە پێشنیازی هێما نشتیمانیییەكان لەگەڵ هەل و مەرجی ئێستای هەرێمی كوردستان گونجاو پێویست نییە، هەروەها سەكردەو رەمزەكانی شۆرشی بزووتنەوەی رزگاری خوازی گەلی كورد ڕێز لێگیراون، بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە لە ژیانی سیاسیشدا هەڵەی نەكردبێت، ئەگەر مێژوونووسێك یان رەخنەگرێك رەخنەیەكان لێبگرێت ئێمە بێین بە پێی یاسای ئێمە سزای بدەین.

وتیشی “ئێمە پێمان وایە ئەمە هەنگاوێكە بە ئاراستەی بەرتەسكردنەوەی مەودای ئازادی رادەبرین وهەر بۆیە پێمان وایە ئەو پڕۆژە پێشنیازی ئێستا نەكاتییەتی و نە پێویستیش دەكات و نە بۆشای تەشریعیشمان لەو بوارەدا هەیە”.

لە ئێستادا پڕۆژە پێشنیازی هێما و رەمزەكانی نیشتیمان لە لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان راگیراوە خوێندنەوەی یەكەمیشی بۆ نەكراوە نە هیچ كاتێکیش دیاریكراوە بۆ دیاریكردنی كاتی خوێندنەوەی یەكەمی پڕۆژە پێشنیازەكە.

پێشنیازه‌ یاسایه‌كی فراكسیۆنی پارتی، خێزانه‌ سیاسییه‌كان پیرۆز ده‌كات و بەپێی پرۆژە پێشنیازەكە بێت هەر كەسێك رەخنە لە مێژوو خەباتی سەركردەكانی كوردستان بگرێـت، بەپێی یاسا سزادەدرێت و سزاكەش بە زیندانیكردن و پێبژاردنی پارە دەبێت، ئەم پرۆژە پێشنیازەش نیگەرانی لای زۆرینەی فراكسیۆن و پەرلەمنتارەكانی لاەینە سیاسیەكانی دیكەی نێو پەرلەمانی كوردستانی لێكەوتۆتەوە جگە لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان نەبێت.

زۆرترین بینراو