نەخۆشی بیرۆ چییه‌؟

هەواڵی / 23/10/2020 281 جار بینراوە

نەخۆشی بیرۆ چییه‌؟

نەخۆشیەکی درێژخایەنی ھەستیاری پێستە، ھۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بۆماوەیی و ژینگە.

جۆرەکانی نەخۆشی بیرۆ:-
چۆری یەکەم:-
بیرۆی ناوەکی:- کە ئەم جۆرانە لەخۆ دەگرێت.
🔹ووشکەبیرۆ :- وشکبوونەوەی درێژخایەنی پێستە کە خورانێکی زۆر و سووربوونەوەی لەگەڵدایە،ئەم جۆرەیان زیاتر لەناو منداڵاندا باوە، بەڵام ھەموو تەمەنەکان ئەگەری تووشبوونیان ھەیە!ئەگەری دەرکەوتنی لە ھەموو شوێنێکی پێست ھەیە بەتایبەتی دەمووچاو و پەلەکان.
🔹ئارەقە بیرۆ :- ئەم جۆرەیان زیاتر لە لەپی دەست و بنی پێ و بەینی پەنجەکانی دەست قاچ پەیدا دەبێت.
🔹بیرۆی چەور:- ئەم جۆرەیان زۆر باوەو لە شوێنە چەورەکانی لەش درووستدەبێت وەک بێخی سەر، لووت، گوێ، برۆ و برژانگ.
🔹بیرۆی پەپکەیی :- ئەم جۆرەیان لەسەر شێوەی بازنەی سووری برین دەردەکەوێت کە خورانێکی ئێجگار زۆر و سووتانەوەی لەگەڵە.
🔹بیرۆی قەلەقی:- زۆر جار قەلەقی زۆر دەبێتە ھۆی پەیدابوونی ئەکزیما لە جەستەدا.

جۆری دووەم:-
بیرۆی دەرەکی کە پێشی دەوترێت بیرۆی بەرکەوتن، کەلە ئەنجامی کاردانەوەی کۆئەندامی بەرگری لەش بۆ بەرکەوتنی ھەندێک مادەی ھەستیار بۆ لەش پەیدا دەبێت کە دەبێتە ھۆی سووربوونەوە و خورانی زۆری شوێنەکە.

⬅️ نیشانەکانی :-
نیشانەکانی نەخۆشی ھەستیاری بیرۆ لە کەسێکەوە بۆ کەسێکیتر دەگۆڕێت کە بریتین لە :-

-پێستەکە وشک و ھەستیار دەبێت.
-سووربوونەوە و تێکچوونی ڕەنگی پێستەکە.
-خورانێکی زۆر بەتایبەت لە شەواندا.
-ئەستوربوون و زبربوونی پێستەکە.
-ھەوکردنی ھەندێک لە شوێنە تووشبووەکان.

هەندێ هۆکاری باو کە وادەکەن سەرهەڵبدات لەوانە:
١.هەبوونی شێ.
٢.گەرمی.
٣.قژی وشک.
٤.گۆڕانێکی لەناکاو لە پلەی گەرمی.
٥.جگەرە یان دووکەڵی جگەرە.
٦.خۆڵ کە بەهۆی جۆرێک لە میکرۆب لەناو ماڵدا هەیە پیس ئەبێت و وائەکەت درووست ببێتەوە.

🔴دەبێت سەردانی دکتۆر بکەیت لەکاتی بینینی ھەریەک لەم نیشانانەی سەرەو و ھەست کردن با نا ئارامی و باشتر نەبوونی ھەستیاریکە بە بەکارھێنانی کرێمی ئاسایی!

دكتۆره رۆژان ئیسماعيل
پسپۆڕی پێست و جوانکاری

زۆرترین بینراو