چەند رێنمایەکی گرنگ دەربارەی ئازاری خوارەوەی پشت و کەم کردنەوەی ئازارەکە

هەواڵی / 23/10/2020 406 جار بینراوە

چەند رێنمایەکی گرنگ دەربارەی ئازاری خوارەوەی پشت و کەم کردنەوەی ئازارەکە

١- بەشی زۆری ئازارەکانی پشت لە ئەنجامی پێکان و ئەزیەت بوون لە ماسولکە بەستەرەکان دروست دەبێ و تەنھا بە ھەندێ پشودان (نەکردنی کاری قورس )نەک کەوتن لە ناو جێگا واتە جولەی ئاسایی خۆت بکە لەگەڵ وە وەرگرتنی ھەندێ چارەسەری سوک وەک ئازارشکێنەکان بۆ نمونە پاراسیتامۆل  بۆ ماوەیەکی کورت، ئازارەکەنامێنێ .
٢-ئەگەر ئازاری پشت ماوەکەی زیاتر بێ لە ٦ ھەفتەی خایاند  ،سربوون وتەزین ھەبێ لە قاچەکان یان لەرزو تا ،کێش دابەزین ھەبوو ئەوە  پێویستە نەخۆش سەردانی پزیشکی پسپۆر بکات .
٣-ھەموو ئازارێکی پشت شەرت نی یە انزلاق بێ ، لەوانەیە تەنھا پێکان بێ لە ماسولکەکان لەوانەشە گرفتی گورچیلە کۆئەندامی زاوزێ بێ یان ھەوکردنی رۆماتیزمی بێ لە بربرەکانی خوارەوەی پشت .
٤-پێش ئەوەی ئازاری پشتت دەست نیشان (تشخیص)بکرێ لەلایەن پزیشکی پسپۆر ،ھەوڵ مەدە چارەسەر لە خەڵکانی دەورو بەرت وەربگری کە چارەسەر بۆ پشتیان وەردەگرن ، چەنکە جۆری دەرمان ماوەی پیدانی دەرمان لە نەخۆشێکەوە بۆ نەخۆشێکی تر جیاوازە .
٥-لەکاتی بوونی ئازار لە بربرەی خواراوەی پشت ھەوڵ بدە سەرینێک لە بەینی قاچەکانت دانێ لە کاتی خەوتن لە لا تەنیشت وە لەکاتی خەوتن لە سەر پشت سەرینەکە بخەرە ژێر ئەژنۆکانت وەک لە وێنەکان دیارن .
٦- کردندنی ھەندێ وەرزش بۆ بەھێز کردنی ماسولکەکانی پشت و ناوچەی حەوز وەک لە وێنەکان دیارن ، بەڵام ھەرکاتێک لەگەڵ ھەر وەرزشێک لە مانە ھەستت بە زیادبوونی ئازارو نارەحەتی کرد پێویستە نەیکەی .
٧- دورکەوتنەوە لە ھەڵگرتن و راکێشانی قورسای
٨- دانانی دێمکەی ئاوی گەرم بۆ کەمکرنەوەی کرژبونی ماسولکەکان .وە لە وەرزی ھاوین ھەڵ بدە ئامێرەکانی ساردکردنەوە  راستەوخۆ لێت نەدا.
تێبینی:- وەرزشەکان زۆر زۆرن بەڵام ئەمانە ھەندێکن کە ئاسانن و لەماڵەوە دەتوانن بیکەن .
د.چرا کاوە حویزی
پسپۆری نەخۆشیەکانی جومگەو رۆماتیزم و چارەسەری سروشتی.

زۆرترین بینراو