لەدوای ١٣ساڵ ، یاسر سەعید دەستگیرکرا،کە تاوانبارە بەکوشتنی دوو کچی خۆی

هەواڵی / 21/10/2020 418 جار بینراوە

لەدوای ١٣ساڵ ، یاسر سەعید دەستگیرکرا،کە تاوانبارە بەکوشتنی دوو کچی خۆی

شه‌ن پرێس :
یاسر سەعید دانیشتوی شاری داڵاسە/ویلایەتی تیکساسی ئەمریکا.پیشەی لێخوڕینی تەکسی بووە،لە فڕۆکەخانە بۆ ناو شار.ژیانێکی مامناوەندی بەسەر بردووە لەگەڵ خێزانەکەی،بەڵام لەدوای ئەوەی کچەکانی (ئامینە وسارە) بونە هەرزەکارو،دڵی لێیان پیسبوو،ناوبەناو هەڕەشەی لێئەکردن هەوەها کچەکانیش باوکی خۆیان تاوانبار ئەکرد،کەئەیەوێ دەستدرێژی سێکسیان بکاتە سەر.ژنەکەی لەترسی یاسر لەگەڵ هەردوو کچەکان ڕایکرد بۆ ویلایەتی ئۆکلاهۆما،بەڵام یاسر ئەیویست بەفێڵ بیانگێڕێتەوە بۆ تکساس.


ئاشتبونەوەی یاسر لەگەڵ کچەکانی
یاسر ڕۆژانە بەتەلەفۆن قسەی لەگەڵ ژنەکەی،و کچەکان ئەکرد،و داوای لێئەکردن بگەڕێنەوە بۆ دالاس ،و ئەیووت: من دڵم پاکە،و بەهیچ شێوەیەک دەستدرێژی ناکەمە سەر  کچەکانم،من کچەکانم زۆر خۆشدەوێن،ئیتر ئەوانێش گەڕانەوە لای یاسر،یاسریش ڕۆژێک بەناوی نانخواردنی ئێوارە  لە چێشتخانە سواری ئوتمبێلی کردن،بەڵام بردنی بۆ ئوتێلێک،و بە فیشەکی دەبانجە هێڕش ئەکاتە سەریان،و،یەکیان بە دوو بەفیشەک گیانی دەردەچێ،بەڵام ئەویتریان بەنۆ گولە توانی تەلەفۆن بۆ پۆلیس بکات،و بڵێ:باوکمان ئێمەی کوشت،ئیتر یاسر خۆی وونکرد لە ساڵی ٢٠٠٧ تا ٢٠٢٠.
دەستگیرکردنی یاسر
لە ٢٠٠٧ ئێف بی ئای ئەمریکا بەدوای یاسر دەگەڕێ.خەڵاتی ١٠٠٠٠٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی دیاری کردبوو،بۆ ئەوکەسەی جێگای یاسر بدۆزێتەوە،بەڵام تا مانگی سپتەمبەری ٢٠٢٠ ،نەیانتوانی دەستگیری بکەن.لەگەڵ دەستگیرکردنی یاسر،برایەکی یاسرو،کوڕێکی دەستگیر کراون،چونکە گومان دەکرێ،ئەوان یارمەتی یاسریان دابێ بۆ وونبونی لەو ماوە  دورو درێژە.
ئەوەی کە زۆر سەرسوڕهێنەرە،تاوانبارێک بۆ ماوەی ١٣ ساڵ بتوانێ لە نێو ئەمریکا خۆی وونکات،و ئێف بی ئاش نەتوانێ بیدۆزێتەوە،چونکە کەسێکی تر،ژنەکەی خۆی کوشت،و ڕایکرد بۆ روسیا،لە دوای ١٠ ساڵ لە وڵاتی روسیایان دەستگیر کرد.
یاسر سەعید بەڕەچەلەک خەڵکی وڵاتی میسرەو،تەمەنی  ٦٣ ساڵە.یاسر یەکبووە لەو ١٠ تاوانبارانەی ئێف بی ئای ئەمریکا بەمەترسترین تاوانباری هەژمار کردون.
محمد ملا محمود/لە ئەمریکا


زۆرترین بینراو