بۆچی تووشی سەرئێشە دەبیت و چارەسەری چییە؟

هەواڵی / 21/10/2020 600 جار بینراوە

بۆچی تووشی سەرئێشە دەبیت و چارەسەری چییە؟

سەرئێشە، نەخۆشیەکە کە رەنگە بەبێ جیاوازی تووشی هەموان ببێت، بەهۆی سەرماوە یاخود کرژبوونی ماسولکەکان، یان ماندووبوونێکی زۆرەوە، بێگومان ئەگەر کەسەکە نەخۆشیەکی دیکەی نەبێت .

د. ھەڤین کەمال شاە محەمەد  پسپۆڕ له‌ زانستی ئازار و به‌نج و شاره‌زا له‌ چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری ، هاوکات ئەندامی ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ ئازار شکاندن .

1-خواردنەوەی ئاو :
رەنگە بەھەند وەرینەگریت، بەڵام وشکبوونەوە و کەمی ئاو لە لەشدا زۆرکات ھۆکارێکە بۆ سەرئێشە، هەربۆیە پێویستە کاتی سەر ئێشە تا دەتوانیت ئاو بخۆیتەوە.


2-شێلان و مەساجکردنی بەشی پشتەوەی سەر:
شێلانی ئەو ناوچەیە ھەمیشە کاریگەری باشی ھەیە بۆ کەمکردنەوەی ئازار، چونکە دوو دەماری ھەستیاری تێدایە، کە هۆکارە بۆ توشبوون بە سەرئێشە.


3- وەرزش کردن بە شان ومل :
ھەندێ جار ئازار بەھۆی گرژبوونی ماسولکەکانی شان و ملەوە روودەدات ، لەبەرئەوە وەرزش کردن و ڕاکێشانی ماسولکەکان و سترێچ کردنی دەبنە ھۆی نەمانی ئازار .


4- خواردنی ئەو میوانەی کە ڕێژەیەکی باش ئاوی تێدایە:
لەبەرئەوەی ووشک بوونەوەی لەش و کەمی ئاو دەبێتە ھۆی سەرئێشە، ھەندێکجار بەخواردنی میوەی پڕ لە ئاو وەک، شوتی، کاڵەک، مانگۆ ..ھتد رەنگە سەرئێشەکە چاک بێت.


5-ھەناسەی قووڵ :
ھەر کاتێک ھەستت بە ئازار کرد دەتوانێت ھەناسەی قوڵ ھەڵمژیت، ئەمەش وادەکات لەشت خاو بێتەوەو ریلاکس بێت، ڕێژەیەکی زیاتر ئۆکسجین بچێت بۆ لەشت، بەو شێوەیەش ئازارەکەت کەمتر بێتەوە .


6-حەمام یاخود شاوەری گەرم :
بھێڵە ئاوی گەرم بەر مل و شانت بکەوێت، گەرمی یارمەتی خاوبوونەوەی ماسولکەکانی پشت و مل دەدات ، کەلەوانەیە ببنە ھۆی سەرئێشە .


7- بەکارھێنانی بیبەری تون :
بیبەری توون ماددەی "کابسیسین"ی تێدایە، کە ئازار شکێنێکی سروشتییە و ئازار کۆنترۆڵ دەکات و کەمی دەکاتەوە .

د. ھەڤین کمال شاە محمد
پسپۆڕی بێھۆشکاری و ئازارشکاندن

زۆرترین بینراو