نامەى ئافرەتێك كە سحرى لە ژن و مێردێك كردوە؟!

هەواڵی / 19/10/2020 686 جار بینراوە

نامەى ئافرەتێك كە سحرى لە ژن و مێردێك كردوە.؟!

مامۆستا گيان ... تكا ئەكەم نامەكەم بە هەند وەربگرن، داواتان لێ ئەكەم چارەسەرى رۆحى وێرانم بكەن، تخوا رێگايەكم پێ نيشان بدەن بێمەوە  سەرخۆم و تۆزێك ئيسراحەت بكەم
مامۆستا سەرەتايي دەردەسەرى من لەوە دەست پێ ئەكات پياوێكى ناسياومان هەبوو بە دڵ خۆشم ويست و عاشقى سيما و هەلس و  كەوت و هێمنى ئەو پياوە بوم، خەونى هەر گەورەيي من ئەوە بوو ئەو پياوە ببێتە هاوسەرى من، وە من باقى ژيانم  لە دامێنى ئەو تەواوى بكەم و ببمە شەريكى باقى عومرى ئەو، بەلام كيێشەى هەر گەورەم ئەوە بوو ئەو پياوە خێزان دارە،  و لە خەندەى كاتى سوار بونى ئۆتمبێل لە گەل هاوسەرىدا زۆر بەختەوە ديار ئەكەوتن، لە سەردانواندنى لە كاتى بينينى من تێ ئەگەيشتم ئەو لە گەل خێزانەكەى زۆر ئاسودەيە، چاوى لە هيچ ئافرەتى تر نى يە و  حەز بە چارەى هيچ ئافرەتێكى تر ناكات،  لە گەل ئەوەشدا حەزى من ئەوە بوو ئەو ببێتە هاوسەرى من  و پشت لەو ئافرەتە بكات ، ئەگەر چى ئەم ئافرەتەش هيچ خراپەيەكى بەرامبەر من نە بوو بە پێچەوانەوە لە هاوسەركەى بەرێز تر بوو و لە هەموو شتێك بۆ من لە خوشك زياتر بوو..
حەزى من بۆ بونە هاوسەرى ئەو پياوە رۆژ بە رۆژ گەورەتر دەبوو تا ئەو رۆژەى زانيم گەر بچمە لاى كەسێكى سحر باز و جادوو گەر ئەوا بە هەندێ پارە بۆ ئەو جادوو گەرە ئەم ژن و مێردە لە يەكتر جيا دەبنەوە و ئەو كات مەيدان بۆ من چۆل دەبێ و ئەگەم بە خەونى هاوسەرگيرى لە گەل ئەو پياوە..
بە كردار دەستم كرد و سەردانى جادوو گەرم كرد لە گەلى رێك كەوتم كە هەرچى ئەوێت ئەوا من ئەيدەم بۆ گەيشتن بە ئامانجەكەم .. پارەى زۆرى داوا كرد هەرچى زێر و خشلى چەند سالەم هەبوو كۆمكردەوە لە دەست كابراى سحر بازم كرد و هەندى نوشتە و جادووى بۆ كردم ..
زۆرى نەبرد هێواش هێواش هەوالێى دروست بونى ناخۆشى و كيشە و گرفتم پێ ئەگەيشت لە نێوان ئەو ژن و مێردە و هەستم ئەكرد وا خەركە سحرەكە بەرهەمى ديار ئەكەويت .. تا ئەو رۆژەى هەوالى تەلاق دان و فرێ دانى ئەو ژنەم پێ گەيشت و ئەگەر چى 3 منالى جوانيشى هەبوو هەمويانى فرێ دا سەر جادە و ئافرەتەكە گەراوە ناو مالى باوكى ..
هەنگاوى دوەمى من دەستى پێ كرد كە هەوالى پێ بدەم من ئامادەم هاوسەر گيرى لە گەل بكەم و ژيانى نوێي خۆى دەست پێ بكاتەوە، ئەوە بوو شەكراو خورايەوە و من بومە خێزانى ئەو كابرايە .. سالێ و دوان و تێ پەرى كرد و يەكەم بەرهەمى ئەو هاوسەرگيريەمان دوو منالى جمك بون و ژيانێكى خۆشم ئەبردە سەر .. تا ئەو رۆژەى بێ هيچ پێشەكيەك ئەو پياوە لەمن بوە دێوەزمە و بوو بە جەلادێكى دەست وەشێن و رقى دونيايي لە من هەڵگرت و خەو و خۆراكى لە من حەرام كرد و شتێك نەما بە ناوى سۆز و خۆشەويستى و ميهرەبانى نەما و لە بەرامبەردا  ڕق و جنێو دان و ئەزيەت دان دەستى پێ كرد .. جارێكى تر زانيم فريادسەرى من كابراى جادوو گەرە و مەگەر تەنها ئەو بتوانى خۆشى من بگەرێنێتەوە .. رۆيشتمە لاى و جارێكى تر ئامادەيم دەربرى هەرچى ئەيەوێ بۆى ئەكەم بەس خۆشى بگەرێنێتەوە مالەكەمان ... كابراى سحر باز ووتى سحرە كۆنەكە بەتاڵ بۆتەوە ... ئەو ئيستا دلى بۆ هاوسەرە كۆنەكەى لێ ئەدات و هەست ئەكا ستەمى لێ كردوە .. بۆيە من هيچم پێ ناكرێ ... ووتم چۆن هيچت پێ ناكرێ ..ووتى سحرەكە لاى خودا بەتال بوە  هەموو دونيا كۆبكمەوە ناتوانم لە شەر لە گەل خودا بكەم  ..
ووتي تۆ ئيستا دێوەزمەيەكى رەشى لە بەر چاو ئەو .. رقى نەك تەنها لە خۆتە  بەلكو رقى لە منالە جمكەكانيشە ...
ئيستا من لە ژير ئازارى پياوەكەم دام كە تەلاقى داوم ... لە ژير ئازارى ويژدانم دام كە بە سەر ئەو ژنەم هێناو تەلاق دراوە لە خەمى جيا بونەوەى لە پياوەكەى جەلتە لێى داوە .. لە ژێر ئازارى ويژدانى پەراگەندە بونى منالەكانى خۆم و منالەكانى ئەو ژنەم ...
تكايە چارەسەرێك ... تكايە من چى بكەم ... ئايا خۆكوشتن چارەسەرە؟ ئايا خۆ هاوشتنە باوەشى ئەو ژنە و داواى گەردەن ئازاى تۆزێك ويژدانم ئارام ئەكاتەوە .. ئەى گەر گەردەنى ئازا نەكردم خۆ ئەوەش خۆكوشتنێكى ترە .. تكايە من چى بكەم ؟؟؟
**له كه‌نالیكی ئاسمانی عه‌ره‌بی وه‌رگێراوه‌

زۆرترین بینراو