لەمەودوا كارمەندی هاتووچۆ لە ترافیك لایتەكانی سلێمانی ناوەستێت

هەواڵی / 19/10/2020 314 جار بینراوە

لەمەودوا كارمەندی هاتووچۆ لە ترافیك لایتەكانی سلێمانی ناوەستێت

شه‌ن پرێس :
بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ناوشار لە سلێمانی بڕیاری دا بە رۆژ كارمەندی هاتووچۆ لە ترافیك لایتەكاندا نەوەستێت.

سەعدوڵا عەزیز بەڕێوەبەری ھاتووچۆی ناو شاری سلێمانی بە "ترافیک ئێف ئێم"ی راگەیاند بڕیاریانداوە لە رۆژدا کارمەندەکانیان لە ترافیک لایتەکاندا نەوەستێت، چونکە شۆفێران ڕۆژانە بەبێ گرفت پابەندی ھێماکانی ترافیکن.

وتیشی، ئەم بڕیارە تەنھا بۆ ڕۆژ دراوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا کامێرای چاودێری سەر ترافیک لایتەکانیش دەخرێنەوە کار.

ئەوەشی خستەڕوو كە بۆ ئاسانکاری ھاتووچۆی شۆفێران، سلێمانیان دابەشکردووە بەسەر چەند زۆنێکدا و ھەر زۆنە و ئەفسەرێک و چەند کارمەندێکی بۆ دابین کراوە بۆ کەمکردنەوەی کێشە و قەرەباڵغی.

زۆرترین بینراو