خودایە ئەم هەموو ڕۆحانە بۆکوێ پەرواز ئەکەن؟

هەواڵی / 17/10/2020 359 جار بینراوە

خودایە ئەم هەموو ڕۆحانە بۆکوێ پەرواز ئەکەن؟

 
ئەم هەموو مەلە باڵدارە پەڕ سپیانە بۆ کوێ کۆچ ئەکەن؟
کێ ئەم ئاسکی ناو کێو و بەردەڵانەی نیگەران کردوە وابەکۆمەڵ ڕەو ئەکەن! ئەم هەموو سوار چاکە نەجیبانە بزووتنەوە بۆچی بەکۆمەڵ لەشەقەی باڵ ئەدەن؟
خودایە بەرگەی ئەم هەموو دابڕانە ناگرین، بەرگەی کۆچی یەک لەدوای یەکی ئەم هەموو ئازیزانە ناگرین، داوای ئارامیت لێ ئەکەین.
ئەمڕۆ کاک (محەمەد دەرەشیشی)پێشمەرگەی دێرینی بزووتنەوی ئیسلامی و یەکێکی تر لە دێرێنترین یادگارییەکانی (م. مەلا عوسمان عەبدول عەزیز) ڕابەری ڕابونی ئیسلامی کۆچی دوای کرد.
خوای گەورە پلەی شەهیدیتان پێ ببەخشێت، چونکە لەدونیا زۆر تامەزرۆی بوون.
ئاراس محەمەد
پایزی وەرین و لێک دابڕان

زۆرترین بینراو