ترەمپ بە دووبارە بڵاوكردنەوەى تويتێك هەرا دەنێتەوە: ئوسامە بن لادن زيندووە

هەواڵی / 17/10/2020 846 جار بینراوە

ترەمپ بە دووبارە بڵاوكردنەوەى تويتێك هەرا دەنێتەوە: ئوسامە بن لادن زيندووە

 

شه‌ن پرێس :ناس
دوناڵد ترەمپی سەرۆكى ئەمريكا بە دووبارە بڵاوكردنەوەى تويتێك كە باس لەوەدەكات "ئوسامە بن لادن تائێستاش زيندووە" هەرايەكى گەورەى لە ئەمريكا ناوەتەوە.  

تۆڕى CNNى ئەمريكى بڵاويكردوەتەوە، ئەو تويتەى كە ترەمپ دوبارە بڵاويكردووەتەوە پێشتر ئەكاونتێكى سەربە "QAnon" بڵاويكردووەتەوە كە پێكهاتەيەكى نەناسراوە و پشتگيرى لە ترەمپ دەكەن و پڕوپاگەندە بۆ بيردۆزەكانى پلانگێڕى دەكەن لە تۆڕى كۆمەڵايەتيەكان.  

تويتەكە وتارێكە كە لەلايەن ئەكاونتێكەوە بەناوى Oscar the midnight rider 1111 ەوە نوسراوە و باس لەوەدەكات، بن لادن تائێستاش زيندووە و لێكچووەكەى بووە لەلايەن "سيڵ تيمى 6"ەوە كوژراوە.  

لاى خۆيەوە "ڕۆبەرت ئۆنێل" ئەندامى پێشووى "سيڵ تيمى 6" كە پێشتر بڵاويكردبووەوە ئەو تەقەى لە بن لادن كردووە و كوشتويەتى لە تويتێكدا گاڵتە بە دووبارە بڵاوكردنەوەى تويتەكەى ترەمپ دەكات و بە گاڵتەئامێزەوە نوسيويەتى: "دەگونجێت ئێمە ئوسامە بن جۆنسۆنمان كوشتبێت؟".  

ئۆنێل بە تۆڕى CNN يشى وتوە، ژمارەيەكى زۆر كەس ڕاستەوخۆ بڕوا بە ترەمپ دەكەن و لەوانەيە بابەتە بگاتە ئەوەى كە تەنها مەترسيەكى سياسى بێت، ناكرێت كەسێك ئەو هەموو شوێنكەوتەى هەبێت بابەتێكى ئاوا گرنگ بڵاوبكاتەوە، زۆر كەس وشەكانى ترەمپ بە پرۆز دەزانن و ناكرێت دەرئەنجامى تايبەتى خۆيان هەبێت لەو بارەيەوە.  

تەئكيديشى كردووەتەوە، ترەمپ دەزانێت ئەو كاتە چى ڕويداوە و بەرزترين ڕێپێدانى ئەمنى هەيە لە وڵاتدا، بۆيە دەتوانێت سەيرى زانيارى و وێنە هەواڵگريەكان بكات. 


زۆرترین بینراو