عێراق (10) ملیۆن ڤاكسینی كۆرۆنا له‌ به‌ریتانیا ده‌كڕێت

هەواڵی / 17/10/2020 176 جار بینراوە

عێراق (10) ملیۆن ڤاكسینی كۆرۆنا له‌ به‌ریتانیا ده‌كڕێت
 
شه‌ن پرێس:
وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ حكومه‌تی‌ عێراق ڕایگه‌یاند كه‌ له‌پاش ده‌ركه‌وتنی‌ كاریگه‌رییه‌ باشه‌كانی‌ ڤاكسینه‌ به‌ریتانیه‌كه‌, له‌ كۆتایی‌ ئه‌مساڵدا و وه‌ك قۆناغی‌ یه‌كه‌م (10) ملیۆن ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ به‌ریتانیا ده‌كڕن.
له‌وباره‌یه‌وه‌ (وسای‌ حسین)ی‌ پسپۆڕی‌ ته‌ندروستی‌ له‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ عێراق ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌: ڕێكخراوی‌ ته‌ندروستی‌ جیهانی‌ كارده‌كات له‌سه‌ر دابه‌شكردنی‌ ڤاكسینی‌ به‌ریتانی و چینی و عێراقیش یه‌كێك ده‌بێت له‌و ووڵاتانه‌ی‌ كه‌ له‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ ڤاكسینه‌كه‌دایه‌ و له‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌مدا (10) ملیۆن ڤاكسینی‌ پێده‌گات و له‌پاش سێ مانگی تر و وه‌ك قۆناغی‌ دووه‌م (20) ملیۆن ڤاكسینی دیكه‌ وه‌رده‌گرێت.
حسین ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ له‌دوای‌ تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌ ڤاكسینه‌ به‌ریتانیه‌كه‌ پڕۆتینێكی‌ تێدایه‌ كه‌ سوودێكی‌ زۆری‌ بۆ سیه‌كان هه‌یه‌ و ڕێگه‌ نادات ڤایرۆسه‌كه‌ چالاكبێت و زیان به‌ نه‌خۆشه‌كه‌ بگه‌یه‌نێ و به‌رگرییه‌كی‌ باشی بۆ دروستده‌كات.







زۆرترین بینراو