ڕۆژانه‌ زه‌نجه‌فیل به‌كاربهێنیت چی به‌سه‌ر جه‌سته‌دا دێت ؟

هەواڵی / 17/10/2020 402 جار بینراوە

زه‌نــجــه‌فــیــل .. ده‌رمـانـخـانـه‌یـه‌ك لـه‌ سـروشـتـه‌وه‌
 
شه‌ن پرێس:
زه‌نجه‌فیل یه‌كێكه‌ له‌ خۆراكه‌ زۆر نایاب و كاریگه‌ره‌كان و له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی‌ وه‌رزی‌ زستانیشدا زۆرێك له‌ خه‌ڵكی‌ به‌شێوه‌ی‌ شه‌ربه‌ت, یان تێكه‌ڵكردنی‌ له‌گه‌ڵ زه‌ڵاته‌ و شێوه‌ی‌ تریش ده‌یخۆن و به‌كاری ده‌هێنن و پسپۆڕانی‌ خۆراكیش پێیان وایه‌ كه‌ ده‌كرێت ته‌نها زه‌نجه‌فیل وه‌ك ده‌رمانخانه‌یه‌ك ته‌ماشا بكرێت.
ئه‌مانه‌ی‌ لای‌ خـواره‌وه‌ش هه‌ندێكن له‌ سووده‌كانی‌ زه‌نجه‌فیل:
1/ بۆ ته‌ندروستیی‌ دڵ كاریگه‌ره‌ و پارێزگاری ده‌كات له‌ نه‌خۆشیه‌كانی‌ دڵ.
2/ مادده‌ ژه‌هراویه‌كان له‌ لاشه‌ ده‌كاته‌ ده‌ره‌وه‌.
3/ یارمه‌تیی باشتركردنی‌ سوڕی‌ خوێن ده‌كات.
4/ توانا و چالاكی‌ سێكسی زیاد ده‌كات.
5/ چه‌وری‌ و كۆلیستڕۆڵی‌ زیانبه‌خشی‌ ناو خوێن ناهێڵێت.
6/ یارمه‌تیی ڕێكخستنه‌وه‌ی‌ فشاری‌ خوێن ده‌دات.
7/ یارمه‌تی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ كێشه‌كانی‌ گه‌ده‌ ده‌دات.
8/ دژی‌ ته‌واوی‌ خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان كارده‌كات.
9/ یارمه‌تیی‌ گه‌وره‌بوونی‌ ڕێچكه‌ هه‌واییه‌كان ده‌دات.
10/ بۆ نه‌خۆشخانی‌ ڕۆماتیزم به‌سووده‌.
11/ هه‌ڵاوسانی‌ جومگه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه‌.
12/ نیشانه‌كانی‌ پیربوون دواده‌خات.
13/ خه‌وێكی‌ خۆشترت پێده‌دات.
14/ چالاكیی‌ زیاتر به‌ جه‌سته‌ ده‌به‌خشێت.
15/ بۆ نه‌خۆشیه‌كانی‌ پێست و ئه‌كزیما و ووشكبوونه‌وه‌ی‌ پێست و خورانی‌, زۆر باشه‌.
16/ بۆ دابه‌زاندنی‌ كێشی له‌ش زۆرباشه‌.