ڤایرۆسی كۆرۆنا ماوه‌ی‌ مانگێك له‌سه‌ر شاشه‌ی‌ مۆبایل ده‌مێنێته‌وه‌

هەواڵی / 17/10/2020 140 جار بینراوە

ڤایرۆسی كۆرۆنا ماوه‌ی‌ مانگێك له‌سه‌ر شاشه‌ی‌ مۆبایل ده‌مێنێته‌وه‌
 
شه‌ن پرێس:
ڤایرۆسی كوشنده‌ی‌ كۆرۆنا ده‌توانێت بۆماوه‌ی‌ (28) ڕۆژ له‌سه‌ر شاشه‌ی‌ مۆبلیله‌كانمان بمێنێته‌وه‌, ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی‌ دوایین لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئاژانسی زانستی‌ پزیشكیی نیشتیمانی‌ له‌ ئوستورالیا.
له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاژانسی زانستی‌ پزیشكی‌ نیشتیمانی‌ ئوستورالیا ئاشكرایكردووه‌ كه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر له‌و ماوه‌یه‌ زیاتر له‌سه‌ر شاشه‌ی‌ مۆبایله‌كان ده‌مێنێته‌وه‌ كه‌ باسی لێوه‌ده‌كرا, كه‌ له‌سه‌ره‌تای‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ ڤایرۆسه‌كه‌ ده‌ووترا بۆ ماوه‌ی‌ (2 بۆ 3) ڕۆژ ده‌مێنێته‌وه‌, به‌لاَم ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ ده‌ریده‌خات كه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ زۆر له‌و ماوه‌یه‌ زیاتر ده‌مێنێته‌وه‌.
لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ده‌ریخستووه‌ كه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌توانێت بۆماوه‌ی‌ (28) ڕۆژ له‌سه‌ر شاشه‌ی‌ مۆبایل و ڕووی‌ ستیل بمێنێته‌وه‌.



زۆرترین بینراو