سه‌رجه‌م گفتوگۆكانی‌ نێوان كورد و ئه‌سه‌د بێ ئه‌نجام بووه‌

هەواڵی / 17/10/2020 115 جار بینراوە

سه‌رجه‌م گفتوگۆكانی‌ نێوان كورد و ئه‌سه‌د بێ ئه‌نجام بووه‌
 
شه‌ن پرێس:
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ دیموكراتی‌ سوریا ڕایگه‌یاند كه‌ سه‌رجه‌م گفتوگۆكانی‌ نێوان كورد و ڕژێمه‌كه‌ی‌ به‌شار ئه‌سه‌د له‌ سوریا بێئاكام بووه‌.
له‌ لێدوانێكیدا (ئیلهام أحمد)ی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ دیموكراتی‌ سوریا ئاماژه‌ی‌ به‌ دانوستاندنه‌كانی‌ نێوان كورد و ڕژێمی‌ سوریا كرد و ووتی‌: دۆخی‌ قه‌یراناویی‌ سوریا به‌رده‌وامه‌.
ئیلهام ووتیشی: سه‌ره‌ڕای‌ ناوبژیوانیه‌كانی‌ ڕوسیا, دانوستانه‌كانی‌ نێوان حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی سوریا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ خۆسه‌ری‌ كوردستانی‌ سوریا بێ ئه‌نجام بووه‌.
ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد كه‌ سه‌ره‌تا پڕوپاگه‌نده‌ی‌ ئه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ ئه‌و دانوستاندنانه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ دابه‌شبوونی‌ سوریا و عه‌ره‌به‌كانی‌ لێ بێبه‌ری‌ ده‌كرێت, كه‌ له‌ڕاستیدا هیچ وانیه‌ و ئه‌وه‌ قسه‌یه‌كی‌ ناڕاسته‌.